Accessibility links

سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دژ بە ئیسرائیل ڕادەگەیەنێت


دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران لە زاری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە ئیسڕائیل ڕووبەڕووی شەپۆلێکی دیکەی هێرشی چاوەڕواننەکراو دەبێتەوە لەلایەن بەرهەڵستکارانییەوە ئەگەر " کارە دڕندانەکانی " لە غەزە ڕانەگرێت.

عەلی فەداڤی دەڵێت " هێرش چاوەڕوان نەکراوەکانی بەرەی بەرهەڵستکار دژی ڕژێمی زایۆنی بەردەوام دەبێت هەتاوەکو ئەم گرێی شێرپەنجەییە لە نەخشەی جیهاندا بنەبڕ نەکرێت."

وتیشی " شەپۆلێکی دیکەی هێرشی چاوەڕواننەکراو لە ڕێگادایە، ئەگەر ئیسڕائیل کۆتایی بە کارە دڕندانەکانی لە غەزە نەهێنێت."

پێشتریش تاران هۆشداری دابووە ئیسڕائیل لەسەر پەرەسەندنی ململانێکان و وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان گوتی " ئەگەر دوژمنکاریی زایۆنییەکان نەوەستن، پەنجەی سەرجەم لایەنەکانی ناوچەکە لەسەر پەلەپیتکەکەیە."

هۆشدارییەکانی ئێران لە کاتێکدایە کە سوپای ئیسرائیل لە تۆڵەی هێرشە چاوەڕواننەکراوەکەی 7ی مانگی چەکدارانی حەماس دژ بە ئیسرائیل کە سەدان کەسی تێدا کوژرا، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG