Accessibility links

ئیسڕائیل شوێنەکانی حەماس لە غەزە بۆردومان دەکات


سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر شوێنەکانی حەماس لە غەزە دوای ئەوەی فەڵەستینیەکان هاوەن و موشەکیان ئاڕاستەی ئیسڕائیل کردووە.

سوپای ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی " فڕۆکە جەنگیەکان بۆردومانی کۆمەڵێک ئامانجی تیرۆریستانی سەر بە حەماسی تیرۆریست کردووە لە باشووری کەرتی غەزە." ڕوونیشی کردەوە لەنێو ئەو شوێنانەدا کە کراونەتە ئامانج " شوێنێکی مەشق و ژێرخانێکی سەربازی" تیادا بووە.

ئەوەشی خستەڕوو " ئەم هێرشانە وەکو وەڵامێک بوون بۆ هەڵدانی هاوەن و موشەک لە کەرتی غەزەوە بە ئاڕاستەی ئیسڕائیل."

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی حەماس وتی شاندێکی ئاسایشی میسڕی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد عەبدولخالق کە بەرپرسی دۆسیەی فەڵەستینە لە دەزگای هەواڵگری گشتی میسڕ، لەڕێی خاڵی سنووری بەیت حانوونەوە گەیشتوونەتە غەزە بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ڕابەرانی حەماس و میلیشیا فەڵەستینیەکاندا تاوەکو ڕەوشەکە هێمن بکەنەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە شاندەکەوە وتی ئەندامانی شاندەکە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیسڕائیلیشدا کۆبوونەتەوە.

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پلانی ئاشتی نێوان فەڵەستینیەکان و ئیسڕائیلی ڕاگەیاند، توندوتیژی و شەڕ و پێکدادانەکان لەنێوان فەڵەستینیەکان و هێزەکانی ئیسڕائیلدا زیادیان کردووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG