ئیسرائیل و حه‌ماس ئاماژه‌یان داوه به‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت کۆتایی به توندوتیژی سه‌ر سنوری ئیسرائیل – غه‌ززه بهێنرێت. له‌وه‌تای ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه 19 چه‌کدار و سیڤیلی فه‌ڵه‌سـتینی کوژراون و هه‌روه‌ها چه‌ندین ئیسرائیلیش برینداربوون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت بێرگه‌ر له ئۆرشه‌لیمه‌وه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان وریا کاڵێ به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
گرووپه چه‌کداره فه‌له‌ستینیه‌کان له که‌رتی غه‌ززه ده‌ڵێن ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
سامی ئه‌بو زوهری وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی حماسی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتدار له غه‌ززه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئیسرائیل کاری "دوژمنکارانه" ڕاگرن ، ئه‌وا فه‌ڵه‌ستینیه‌کان ئاگربه‌ست په‌یڕه‌وده‌که‌ن، هێورکردنه‌وه‌شمان پێ‌باشه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو کاری توندوتیژی که‌وته‌وه دوای ئه‌وه‌ی ، چه‌کداره‌کانی حه‌ماس موشه‌کی دژ به تانکیان هه‌ڵدا و به پاسێکی خۆێندکاراندا له ئیسرائیل‌دا ته‌قیه‌وه، بووه هۆی زامداربوونی منداڵێك به خه‌ستی.
ئیسرائیل به هێرشی ئاسامانی کوشنده وه‌ڵامی دایه‌وه و ڕابه‌ره‌کانی حه‌ماس له نێو ئۆتۆمبێله‌کانیاندا و گروپه‌کانی موشه‌کیان ده‌هاویشت کرده ئامانج.
فه‌ڵه‌ستینیه‌کان کاردانه‌وه‌یان هه‌بوو، زیاتر له 120 مووشه‌ك و خومپاره‌یان له سنوره‌وه گرته ئیسرائیل.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌نیامین نه‌تانیاهۆ ووتی ئیسرائیل ئاماده‌یه بۆ ئاگربه‌ست و ئێستا هه‌ڵوێست لای فه‌ڵه‌ستینیه‌کانه.
نه‌تانیاهۆ ده‌ڵێت سیاسه‌تمان ڕوونه ئه‌گه‌ر هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵکی سیڤیل و سه‌ربازه‌کانمان به‌رده‌وامبێت ئه‌وا کاردانه‌وه‌مان توندده‌بێت.
حه‌ماس داوای له گرووپه فه‌ڵه‌ستینیه‌کان کرد دان به خۆیاندابگرن و گوتیشی نا‌یه‌وێت بیانوو بدات به ئیسرائیل بۆ داگیرکردنه‌وه‌ی غه‌زه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:12 خوله‌كه.