Accessibility links

لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیلدا بۆ سەر غەززە 7 کەس کوژران


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو

جوڵانەوەی حەماس ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە 7 کەس کوژراون و یەکێک لە سەرکردەکانی حەماسیش کوژراوە، لەکاتێکدا سوپای ئیسڕائیل وتی یەکێک لە سەربازەکانی سوپای وڵاتەکە کوژراوە.

هێرشەکانی ئیسڕائیل و هێرشە ئاسمانییەکانی بوونە هۆی ئەوەی حەماس لە کەرتی غەززەوە موشەک بهاوێژێت بۆ ناوچەکانی ئیسڕائیل لەسەر سنوور.

سوپای ئیسڕائیل وتی بەرپەرچی دوو موشەکیان داوەتەوە. تا ئێستا هیچ هەواڵێک نیە لەسەر کەوتنەوەی زیانی گیانی و ماددی لە ناوچە ئیسڕائیلییەکانی سەر سنووردا.

ئەم ڕووداوانەش بوونە هۆی ئەوەی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو لە سەردانەکەی بۆ پاریس بگەڕێتەوە کە لەوێ ئامادەی ئاهەنگی ساڵیادی کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم بوو.

شایەتحاڵان دەڵێن فڕۆکە ئیسڕائیلییەکان زیاتر لە 40 موشەکیان هاویشتووە.

تیمەکانی فریاکەوتن و بەرپرسانی حەماس وتیان حەوت کەس کوژراون و چوار کەسیان ئەندامی سەرکردایەتی نور بەڕەکە بوون و یەکێکیشیان ئەندامی حەماس بووە.

سوپای ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " لەکاتێکدا سوپا یەکێک لە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد لە کەرتی غەززە، پێکدادان ڕوویداوە."

وتیشی سەربازێک کوژراوە و یەکێکی دیکەیان برینداربووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG