Accessibility links

لە هێرشی هێزەکانی ئیسرایل بۆ کەناری ڕۆژئاوا پێنج چەکداری حەماس دەکوژرێن


هێزەکانی ئیسرایل لە ماوەی هێرشێک لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو لە یەکشەممەدا، لانی کەم پێنج ملیتانی حەماسیان کوشت کە هەموویان ئەندامانی شانەیەکی نەهێنی بوون، وەک گوتەبێژی لەشکری ئیسڕایل گوتی.

سەرۆک وەزیری ئیسرایل نەفتالی بێنێت لە راگەیەندراوێک دا گوتی، هێزەکانی ئیسرایل کردارێکیان بۆ سەر "تێرۆریستانی حەماس کە پلانیان هەبوو هێرشەکانی تێرۆریستی ئەنجام بدەن" دەست پێکرد.

ئەو هیچ ئاماژەی بە کوژراو یان بریندار نەکرد و گوتەبێژێکی لەشکری ئیسرایل هیچ لێدوانێكی لە سەر ئەو هێرشانە نەدا.

کاربەدەستانی ئیسرایل لە مێژە نیگەرانیان سەبارەت بە حەماس کە دەسەڵاتی بە سەر کەرتی غەزەدا هەیە دەربرێوە واتا مەبەستی ئەوەیە لە کەناری رۆژئاوا خۆی بەهێز بکات و بەربەرەکانی لە گەڵ نەیاری خۆیدا بکات کە هەمان دەسەلاتداری فەلەستینی یە.

وەزارەتی تەندروستی دەسەڵاتداری فەلەستینی گوتی سێ فەلەستینی لە کەناری رۆژئاوا لە گوندی بدوو لە باکووری رۆژئاوای ئورشەلیم کوژران. هەروەها ئەو وەزارەتە گوتی یەکێکی تر لە برقین، گوندێکی نزیک شاری جنین کوژرا.

بە گوێرەی راپۆرتەکانی رادیۆکان و ماڵپەرەکانی ئیسرایل لانی کەم چوار فەلەستینی لە هێرشەکان بۆ سەر کەناری رۆژئاوادا کوژران کە مەبەستی گرتنی ئەندامانی حەماس بووە.

XS
SM
MD
LG