Accessibility links

سەرچاوەیەکی ئەمنی : لە ئەنجامی شەڕە تەقەیەکدا لە باڵیۆزخانەی ئیسڕائیل لە ئوردون کەسێک کوژرا


سەرچاوەیەکی ئەمنی ئوردونی ڕایگەیاند لە ئەنجامی شەڕە تەقەیەکدا لە باڵیۆزخانەیئیسڕائیل لە ئوردون بەلایەنی کەمەوە کەسێک کوژرا.

لەکاتێکدا پۆلیس چواردەوری باڵیۆزخانەکەیدا بوو ، سەرچاوەکە ڕەتی کردەوە هیچ وردەکارییەکی دیکە بدات.

شایەنی باسە ڕۆژی هەینی هەزاران هاوڵاتیانی ئوردونی لەدژی ئیسڕائیل خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان کرد جیهاد بکرێت لە عومانی پایتەخت و شارەکانی دیکە و هەروەها لە هەموو خێوەتگاکانی پەنابەران لە ئوردون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG