Accessibility links

بنەماڵەی قوربانێکان حزب ئەڵا و ئێران بە تاوانباری تەقینەوەی ١٩٩٤ لە ئارژانتین دەزانن


بیرەوەری کوژراوانی ناوەندی جوولەکەکان لە ئارژانتین

حکومەتی ئارژانتین تا ئێستا سێ جار بە شێوەی فەرمی، ئێرانی وەک بەرپرسی تەقینەوەی تێرۆرستی ئامیا، ناوەندی هاوکاری جوولەکەکان زانیوە.

خەڵک و کۆمەڵی جوولەکەکانی ئاڕژانتین، لە بیست و شەشەمین ساڵوەگەڕی بۆمبدانانەوە لە باڵیۆزخانەی ئیسڕایل لە بوێنس ئایرس، یادی کوژراوانی ئەو هێرشە تێرۆرستییەیان ڕیزگرت و خوازیاری بە دواداچوونی جیدی بۆ سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو تێرۆرە بوون.

٢٦ ساڵ لە کوژرانی ٢٢ کەس لە باڵیۆزخانەی ئیسڕایل لە ئارژانتین تێپەڕیوە و بنەماڵەی کوژراوان، کە رۆژی هەینی ٢٥ی ڕەشەمە لە "ناوەندی نیشتمانی بۆ بیرەوەری و مافەکانی مرۆڤ" لە ئارژانتین کۆببوونەوە، هەروا خوازیاری بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە و ناساناندنی ئەنجامدەران و بڕیاردەرانی ئەو تاوانە ترسناکەن. ئەوان ئێران و حیزب ئەڵا وەک تاوانباری سەرەکی لە ئەو ڕووداوە دا دەزانن و دەڵێن، هاتنە سەر کاری حکومەتی نوێ، ئەوانی بۆ دادخوازی ئومێدەوار کردووە.

واڵدو وڵف، بەرپرسی شاندای نوینەرایەتی کۆمەڵی جوولەکەکانی ئارژانتین لە ئەو بۆنەیە دا گوتی:"حکومەتی ئێستا، حکومەتێکە کە پەیمانی هاوکاری و یادداشتی لێک تێگەیشتنی مۆرکراوی لە گەڵ ئێرانی وەلاناوە. حکومەتێکە کە سەربەخۆیی بۆ بەشی دادوەری گەڕاندۆتەوە تا بتوانن بە هەبوونی ئازادی تەواو سەبارەت بە واژۆکردنی ئەو پەیمانە و دۆخی دادوەر ئالبێرتۆ نیسمان، ڵیکۆلینەوە ئەنجام بدات. بۆمبدانانەوە لە باڵیۆزخانەش لە ڕەوتی ئەو ڕووداوانە بە هەڵکەوت نیە و دەزانین کە حیزب ئەڵای لوبنان بە پشتیوانی ئێران لە ئەو کارەدا نەخشی هەبووە."

بێجگە لە دەست هەبوون لە تەقاندنەوەی باڵیۆزخانەدا، حکومەتی ئارژانتین تا ئێستا سێ جار بە شێوەی فەرمی، ئێرانی وەک بەرپرسی تەقینەوەی تێرۆرستی ئامیا، ناوەندی هاوکاری جوولەکەکان لە ساڵی ١٩٩٤ ناساندوە و داد ئەستێنی ئاژرانتین لە ئوکتوبری ٢٠٠٦ دوای ١٢ ساڵ لێکۆڵینەوەی بەربڵاو، لە دژی کاربەدەستانی ئێرانیش داوای کرد بە فەرمی کۆماری ئیسلامی بە تاوانباربزانن.

ئێران بەردەوام ئەو تاوانە بە ڕاست نازانیت، بەڵام بنەماڵەی قوربانیان و گابریلا میچتی، جێگری سەرۆک کۆماری ئارژانتین کە نوینەری کۆمەلی جوولەکەکانیشە خوازیاری ڕوونبوونەوەی ئەو لێکۆڵینەوانەن.

ئەوە یەکەم جار کە بۆنەی بیرەوەری قوربانیانی باڵیۆزخانە لە شوێنێکی دیکە و لە ناوەندی نیشتمانی بۆ بیرەوەری مافەکانی مرۆڤ لە ئارژانتین بەڕێوەدەچێت.

XS
SM
MD
LG