Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە سەردانێکی مێژوویی بۆ بەحرەین باڵیۆزخانەی کردەوە



دیپلۆماتی بالای ئیسرایل یائیر لاپید پێنجشەممە دەستی بە سەردانێکی مێژوویی بۆ بەحرەین کرد و باڵیۆزخانەی ئیسرائیلی لە ئەو وڵاتە کردەوە، سالێک دوای ئەوەی ئەمەریکا بۆ ئاسایی کردنی پەیوەندییەکان نێوبژی کردبوو.

لە وەتا ئاسایی کردنەوەی رێکەوتنەکان واژۆ کراوە، پەیوەندییەکان لە نیوان ئیسرائیل و لایەنەکانی هاوبەشی لە کەنداو بەرفرەوان بوونەتەوە کە بە تایبەتی فڕینەکانی راستەوخۆ و ڕێکەوتنەکانی ئابووری دەگرنەوە.

لاپید لە تویتر دا نووسی، "ئێمە بە فەرمی باڵیۆزخانەی ئیسرائیلمان لە بەحرەین کردەوە."

"ئێمە رێککەوتین تا کۆتایی ئەم ساڵ، بالیۆزخانەی بەحرەین لە ئیسرایل بکرێتەوە."

لاپید چاوی بە شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفەکەوت کە وەک میدیای ئیسرائیل گوتیان یەکەم چاوپێکەوتنی بە ئاشکرای وڵاتێکی پاشایەتی کەنداو لە لە گەڵ کاربەدەستێکی ئیسرائیل بووە.

ئەو دیپڵۆماتەی باڵای ئیسرائیل گوتی، "ئێمە سەبارەت بە هاوکاری نێوان هەر دوو ولات گفتووگۆمان کرد ؛هەروەها ئاشتی فەرمی نیوانمان گەیاندە ئاستی دوستایەتیکی چالاکی ئابوری، ئاسایش، سیاسی و مەدەنی.

XS
SM
MD
LG