Accessibility links

ئیسڕایل دەڵێت فڕۆکەیەکی چاودێری سوریای لە بەرزاییەکانی جۆلان بەرداوەتە خوار


فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی ئیسڕایل

هێزی سه‌ربازی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وانی چاو‌دێری سوریای له‌ به‌رزایه‌کانی جۆلان خستوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

فڕۆکه‌که‌ به‌ مووشه‌کی پاترێۆت خراوه‌ته‌خواره‌وه‌ له‌وناوچه‌یه‌ی له‌وه‌تای ڕێکه‌وتنی ساڵی 1973وه‌ له‌نیوان هێزی سوریا و ئیسرائیل له‌چه‌ک داماڵراوه‌.

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازیه‌که‌ ڕایگه‌یاند ئه‌مرۆ فڕۆکه‌ی هه‌واڵگری ڕوسیا به‌سه‌ر به‌رزایه‌کانی جۆلاندا فڕیوه‌. گوته‌بێژی سه‌ربازی ئیسرائیل کۆلۆنێل جاناسان کۆنریکۆس بۆ ڕۆیته‌رز گوتی " پێده‌چیت ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌ڕووسیا دروستکرابێت و هی ڕژێمی سوریایه‌".

هه‌روه‌ها کۆنریکۆس گوتی " فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان بوه‌، بۆکۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ، نه‌ک فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی جه‌نگی، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ ئێران و حیزبوڵاوه‌ هه‌بووبێت".

سه‌ربازی ئیسرائیل هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی ده‌ستبه‌جێی نه‌خسته‌ ڕوو کە ئایا فڕۆکه‌که‌ به‌رهه‌می ڕوسیا و یاخود سه‌ربه‌ سوریایه‌.

وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌فیجدۆ لیبرمان گوتی "ئه‌مە ڕووداوێکی مه‌ترسیداره‌ و ئیسرائیل بۆ هه‌ر کارێکی شه‌ره‌نگێزی وه‌ڵامی ده‌بێت".

XS
SM
MD
LG