Accessibility links

ئیسرایل پشتڕاستی دەکات کە لە سوریا سەدان هێرشی بۆ سەر ئێران و حیزبوڵا ئەنجامداوە


پێشتر لێدوانی ئاوا بە دەگمەن بووە کە ئیسڕایل بە ئاشکرا هێرشەکانی بۆ سەر حیزبوڵا و ئیران لە سوریادا ڕابگەیەنێت

سەرۆک وەزیری ئیسرایل بنجامین نەتانیاهوو یەکشەمە پشتڕاستی کرد کە ئیسڕایل هێرشی بۆ سەر سەدان شوێنی ئێران و حیزب ئەڵا لە سوریا دا بردووە، لە نێویاندا هێرشێکی هەوایی لە کۆتایی حەوتوو بۆ سەر بنکەیەکی چەکان، لە دەمێکدا لەشکری ئیسڕایل ڕایگەیاند شەشەمین و دواین تونێلێکی هەڵکەندراوی دۆزیەوە کە حیزب ئەڵا بۆ هیرشەکانی سەر سنوور کەڵکی لێوەردەگرت.

لە کۆبوونەوەی حەوتوانەی کابینەکەی دا، نەتانیاهوو بە ئاشکرا پشتڕاستی ئەو هێرشانەی کرد لە هەمان کاتدا سپاسی ژێنڕالی لەشکری گادی ئەیسنکاتی کرد کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ خزمەت و هەروەها بە تایبەتی لە هەڵمەتی ئێسرایل لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران لە سوریا سەرپەرشتی کردووە.

سەرۆک وەزیری گوتی، "ئێمە لە بەربەستکردنی ئێران بۆ دامەزراندنی جێ پێی لەشکری لە سوریا دا سەرکەوتنی باشـمان دەستکەوتوە، کە لە ئەو چوارچێوەیەدا لەشکر سەدان جار ئامانجەکانی ئیران و حیزب ئەلای خستە بەر هێرش. تەنیا لە ماوەی ٣٦ کاتژمێری ڕابردوو، هێزی هەوایی عەمبارەکانی چەکی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی دمشق خستە بەر هێرش. بارستایی هێرشەکانی ئەم دواییانە نیشان دەدەن کە هەر وەک بەڵێنیمان دابوو چۆن ئێمە سوورین لە سەر ئەوەی کە لە سوریا بەرامبەر بە ئێران هەنگاو بنێین."

ژێنڕال ئەیسنکات لە وتووێژێکی ڕۆژی هەینی لە گەڵ ڕۆژنامەی نیویۆڕک تایمز ئاشکرای کرد کە ستراتێژی ئەو بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ ڕووبەرووی ئێران ببنەوە لە مانگی ١ی ٢٠١٧دا پەسند کرا و تەنیا لە ساڵی ٢٠١٨ دا، وەک خۆی گوتی، ٢،٠٠٠ بۆمبیان لە سوریا دا بەکارهێناوە.

خزمەتی ناوبراو وەک سەرۆکێکی لەشکری لە سێ شەمەدا بە کۆتایی دێت و بە جیگای ئەو ژێنڕاڵ ئاڤیڤ کۆچاڤی دیاریکراوە.

XS
SM
MD
LG