Accessibility links

ئیسڕائیل مەرجی بەکارهێنانی دەمامک لە شوێنە کراوەکان هەڵدەوەشێنێتەوە


ئیسڕائیل مەرجی بەکارهێنانی دەمامکی لە شوێنە کراوەکان هەڵوەشاندەوە و دووبارە خوێندنی لە خوێندنگاکان دەستپێکردەوە، ئەمەش لە نوێترین هەنگاودا بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی، هۆکاری ئەمەش ئەو هەڵمەتی کوتانە گەورەیەیە کە ئیسڕائیل دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا دەستیپێکرد.

بەهۆی ئەوەی نزیکەی لەسەدا 54 ی دانیشتوانی ئیسڕائیل هەردوو ژەمە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، ئیسڕائیل کەمبوونەوەکی بەرچاوی لە حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بەخۆیەوە بینیوە.

ڕۆژی یەکشەممە ئیسڕائیل مەرجی بەکارهێنانی دەمامکی لە شوێنە کراوەکان هەڵوەشاندەوە کە لە ساڵی ڕابردووە پۆلیس سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ئەو مەرجەی دەکرد.

بەڵام وەزارەتی تەندروستی ئیسڕائیل وتی بەکارهێنانی دەمامک هێشتا لە شوێنە گشتیە داخراوەکان پێویستە و داوای لە هاوڵاتیان کرد پابەند بن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG