Accessibility links

شاندێکی ئێسڕائیل سەردانەکەی بۆ بەحرەین هەڵدەوەشێنێتەوە


وتەبێژی وەزیری ئابووری ئیسڕائیل ئیلی کۆهین وتی شاندێکی ئیسڕائیل بەنیازبوون سەردانی بەحرەین بکەن و سەردانەکەیان بەهۆی هۆکاری سیاسییەوە دواخراوە. وەزیرێکی دیکەی ئیسڕائیل وتی ئەم دواخستنە بەهۆی گفتوگۆکانی دوای هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیلەوە بووە.

ڕێکخەرانی کۆبوونەوەکە وتیان شاندێکی ئیسڕائیلی سەردانەکەیان بۆ بەحرەین هەڵوەشاندۆتەوە کە بە نیازبوون بەشداری لە کۆنگرەیەکی کاردا بکەن، هەڵوەشاندنەوەکەش بەهۆی ترسی ئەمنیەوە بووە دوای ناڕەزایی دەربڕینەکان سەبارەت بە سەردانەکە.

ئەمەس لەنێوەندی هەوڵە سیاسییەکاندا دێت بەمەبەستی پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەکی هاوبەش لەنێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی کەنداوی عەرەبیدا بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنە هاوبەشەکەیان کە ئەویش ئێرانە. دوای چەند ساڵێک لە پەیوەندییە نهێنییەکان ئێستا ئەم هەوڵانە زیاتر بە ئاشکرا دەدرێن.

شاندەکە لە 30 بەرپرس و خاوەن کاری ئیسڕائیلی پێکهاتبوون و بەنیازبوون بەشداری کۆنگرەیەکی کار بکەن لە بەحرەین لە 15ی مانگی چوارەوە بۆ 18 ی هەمان مانگ.

لە ناو بەحرەیندا هەواڵی ئەو سەردانە ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا و پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەیاننامەیەکی دەرکرد و تیایدا سەردانەکەی ڕەت کردەوە و لە هەندێک لە شەقامەکانی مەنامەدا خۆپیشاندان دژی ئەو سەردانە بەڕێوەچوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG