سەرچاوە فەڵەستینیەکان و وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل وتیان لە شەوی یەکشەممەدا 20 فەڵەستینی لە ناوچە جیاوازەکانی بەشی ڕۆژئاوا دەستگیرکراون.
سەرچاوە فەڵەستینیەکان وتیان دەستگیرکردنەکان لە ژمارەیەک گوند و کەمپ و شارەکانی بەشی ڕۆژئاوا ئەنجامدراون بە ئۆرشەلیمیشەوە.
وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل ئافیخای ئادرەعی لە تویتەر نوسیویەتی " لەماوەی شەوی ڕابردوودا هێزەکانی ئاسایش لە یەهودا و سامرە ( بەشی ڕۆژئاوا ) 20 داواکراوی فەڵەستینیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی ئەوەی دەستیان هەبووە لە چالاکییە تیرۆریستیەکان و کردەوە توندوتیژییەکاندا دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزەکانی ئاسایش."
جێی ئاماژەیە ئیسڕائیل نزیکەی 6000 فەڵەستینی لە بەندینخانەکانیدا زیندانی کردووە کە منداڵ و ئافرەتیشیان تێدایە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز