Accessibility links

ناتانیاهو چاوی بە وەزیری دەرەوەی عوممان دەکەوێت


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو

لەمیانەی کۆنگرەی وارشۆدا بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو چاوی بە وەزیری دەرەوەی عوممان یوسف بن عەلەوی کەوت و ئاماژەی بەوەدا وڵاتانی دیکەی عەرەبی لە کۆنگرەکەدا بەشدارن و لەگەڵ ئیسڕائیلدا لە پەیوەندییدان.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل لە گرتە ڤیدیۆیەکدا بە بن عەلەوی دەڵێت " زۆرێک هەمان هەنگاوی ئێوە دەنێن، ڕێگەم بدەن پێتان بڵێم هەندێک لەو وڵاتانە بەشدارن لەم کۆنگرەیەدا."

جێی ئاماژەیە عوممان بە فەڕمی دانینەناوە بە ئیسڕائیلدا، بە هەمان شێوە سعودیە و ئیماڕاتیش بە فەڕمی دانیان نەناوە بە ئیسڕائیلدا، بەڵام هەمان ترس و نیگەرانیان هەیە لە چالاکییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا و نوێنەری خۆشیان ناردووە بۆ وارشۆ.

بن عەلەوی وتی " زۆرێک خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازار دەچێژن لەبەرئەوەی لە ڕابردوودا گیریان خواردووە. ئێستا دەڵێین ئەمە سەردەمێکی نوێیە لەپێناو داهاتوودا."

ئەمەریکا هیوادارە کۆنگرەی وارشۆ ببێتە هۆی زیادکردنی فشارەکانی سەر ئێران سەرەڕای ترسەکانی ئەوروپا لە زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ تاراندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG