Accessibility links

ڕوانگە: لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیلدا بۆ سەر سوریا شەش چەکداری سەر بە ئێران کوژران


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکانی ئیسڕائیلەوە بۆ سەر سوریا شەش چەکداری سەر بە ئێران کوژراون.

وتیشی تەواوی کوژراون خەڵکی سوریا نین و لە پاڵ هێزەکانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەدددا دەجەنگن.

بەڕێوبەری ڕوانگەی سوری ڕامی عەبدولڕەحمان وتی موشەکەکان بەسەر ئاسمانی لوبناندا هەڵدراون و کۆمەڵێک شوێنی ژێر دەسەڵاتی چەکدارەکانی سەر بە ئێرانیان کردۆتە ئامانج لە ناوچەی مسیاف لە پارێزگای حەما.

ڕوانگە ئاماژەشی بەوەدا " موشەکەکان کۆگا و کارگەکانی دروستکردنی موشەکی مەودا کورت و ناوەندی سەر بە میلیشیاکانی ئێرانی وێران کردووە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG