Accessibility links

سوپای ئیسڕائیل دەڵێت هێزەکانی سوریا و ئێرانی لە سوریا کردۆتە ئامانج


بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ئیسڕائیل کۆمەڵێک هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئامانجە ئێرانییەکان لە سوریا و وتیشی ئەوە وەڵامێکە بۆ ئەو بۆمبە چێنراوانەی کە بەدرێژایی سنووری باکوور دۆزراونەتەوە، لەلای خۆشیەوە دیمەشق وتی سێ سەربازی سوری کوژراون.

لە بەیاننامەکەی سوپای ئیسڕائیلدا هاتووە دەڵێت " فڕۆکە جەنگیەکان بۆردومانی ئامانجە سەربازییەکانی فەیلەقی قودس و سوپای سوریایان کردووە."

هەروەها وتیشی " ئێران و سوریا بۆمبی چێنراویان لەنزیک هێڵی ئەلفاوە داناوە تاوەکو بە سەربازە ئیسڕائیلیەکاندا بتەقێتەوە. ئەوەی ئێمە کردمان ئەوەیە هەر ئێستا فەیلەقی قودس و سوپای سوریامان لە سوریا کردە ئامانج."

لەلای خۆیەوە دیمەشق وتی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسڕائیلەوە سێ سەربازی وڵاتەکە کوژراون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG