Accessibility links

بەهۆی هێرشە ئاسمانیەکانی ئیسڕائیلەوە بۆ سەر سوریا لانی کەم 31 کەس کوژران


ئیسڕائیل بۆردومانی کۆگای چەک و شوێنە سەربازییەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریای کرد و بەهۆیەوە لانی کەم 31 کەس لە هێزەکانی حکومەتی سوریا و گروپەکانی سەر بە ئێران کوژران.

لەمدواییانەدا ئیسڕائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر شوێنە سەربازیی و هێزە ئێرانییەکان و گروپەکانی سەر بە ئێرانی لە ناوچەکانی سوریادا چڕتر کردۆتەوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا بۆردومانە چڕەکانی ئیسڕائیل لە نیوە شەوی سێشەممەدا ناوچەیەکی کردۆتە ئامانج کە بە شاری زەوردا درێژ دەبێتەوە تاوەکو سنووری نێوان سوریا و عێراق.

ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەدا ئیسڕائیل کۆگای چەک و بنکە سەربازییەکانی لە دەوروبەری شاری زەور کردۆتە ئامانج، هەروەها کۆگا و شوێنەکانی دیکەی لە بادیە ئەلبوکەمال و بادیە مەیادین کردۆتە ئامانج، ئەو شوێنەش سەر بە هێزەکانی حکومەتی سوریا و حیزبوڵای لوبنان و هێزە ئێرانییەکان و گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێرانە.

بەپێی ڕوانگە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا حەوت چەکداری هێزەکانی سوریا و 24 چەکداری دیکەی گروپەکانی سەر بە ئێران کوژراون، هەروەها 28 کەسی دیکە برینداربوون و هەندێکیان بارودۆخیان لە مەترسیدایە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG