Accessibility links

ئیسڕائیل هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر کەرتی غەززە


سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی شەوی چوارشەممە و پێنجشەممە هێرشی ئاسمانییان کردۆتە سەر کەرتی غەززە، ئەمەش چەند کاتژمێرێک دوای هەڵدانی موشەکێک لە کەرتی غەززەوە بە ئاڕاستەی شارێکی باشووری ئیسڕائیل.

سوپای ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی " فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل شەوی ڕابردوو هێرشیان کردۆتە سەر کۆمەڵێک ئامانجی حەماسی تیرۆریست لەنێویشیاندا بنکە سەربازییەکان، ئەمەش وەکو وەڵامێک بۆ هەڵدانی موشەکێک لە کەرتی غەززەوە بە ئاڕاستەی خاکی ئیسڕائیل."

هیچ هەواڵێک نیە سەبارەت بە کەوتنەوەی زیانی گیانی لە هیچ لایەکیانەوە بەڵام سەرچاوەیەکی ئاسایش لە غەززە ئاماژەی بەوەدا زیانێکی گەورە بە شوێنەکانی حەماس کەوتووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG