سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو وتی ئەو هێزە بیانییە دەردەکات کە بۆ یارمەتیدان لە پاراستنی فەڵەستینییەکان پێکهێنراوە لە شاری ئەلخلیلی بەشی ڕۆژئاوای وڵاتەکە، چاودێرانی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ئەنجامدانی چالاکی دژ بە ئیسڕائیل.
ناتانیاهو لە بەیاننامەیەکدا وتی " ڕێگە نادەین هێزێکی نێودەوڵەتی دژ بە ئێمە هەڵسوکەوت بکات."
بەڵام لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەو چالاکییانە نەکراوە کە هێزە نێودەوڵەتییەکە ئەنجامیان داون دژ بە ئیسڕائیل، ئەو هێزە نێودەوڵەتییە هەریەک لە ئەندامانی نەرویج و ئیتاڵیا و سوید و سویسرا و تورکیای تێدایە.
وتەبێژی هێزە نێودەوڵەتییەکە هیچ لێدوانێکی سەبارەت بەو بابەتە نەدا و فەڵەستینیەکانیش سەرکۆنەی ئەو بڕیارەی ئیسڕائیلیان کرد.
وتەبێژی سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس وتی " ئەوەی کە حکومەتی ئیسڕائیل بوونی ئەو هێزە نێودەوڵەتییە لە ئەلخەلیل نوێ ناکاتەوە، مانای ئەوەیە دەستبەرداری هەموو ئەو ڕێکەوتنانە دەبێت کە بە سەرپەرشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی واژۆ کراون و پابەند نابێت بە بەرپرسیارێتیەکانیەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز