Accessibility links

دوای کرانەوەی سنووری پەڕێنەوەی غەزە موشەکێک ئاراستەی ئیسڕایل دەکرێت


هەر یەکشەمە، ملیتانەکانی فەلەستینی چەندین موشەکیان شەوانە بۆ نێو ئیسڕایل هاویشت و لەشکری ئیسڕایلیش بە تۆپی تانک وەڵامی دانەوە.

لە شکری ئیسڕایل گوتی، یەکشەمە موشەکێک لە کەرتی غەزە ڕا بەرەو ئیسڕایل هاویشترا، هەر چەند کاتژمێر دوای ئەوەی ئەو وڵاتە دوو خاڵی پەڕێنەوەی لە گەل کەرتی غەزە ئاواڵا کردەوە وەک ئاماژەیەک کە وتووێژەکانی تەقەوەستاندن لە نێوان ئیسڕایل و حەماس دا لە دەمی بەرەوپێشچووندایە.

لەشکری ئیسڕایل گوتی تۆپێک لە کەرتی غەزە ڕا هاویشتراوە هەرچەند نەگەیشتۆتە هەریمی ئیسڕایل، بەڵام لە بەشی باشوری بوو بە هۆی ئەوەی کە ئاستێکی تەنگەتاوی بێت.

دەستەی نێوبژی میسر لە ئەم چەند ڕۆژانەدا هەوڵیان داوە ئاگربەستێک لە نێوان ئیسڕایل و حەماس دا پێک بهێنن. وتووێژەکان بەردەوام بە هۆی هێرشەکانی موشەکی فەلەستینییەکان تێک چوونە و لەشکری ئیسڕایلیش وەڵامی ئەو هێرشانەی داوەتەوە. ئەو توند و تیژییە لە دەمێکدا دێت کە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرانسەری ئیسڕایل حەوتوویەکی ماوە.

نوێکردنەوەی سەر لە نوێی خاڵەکانی پەڕێنەوە، کە ڕیگا بە خەڵک و لۆرییەکان دەدات هات ۆ چۆی غەزە بکەن، ئاماژەیەک لە هەوڵەکانی میسرە کە پێشکەوتنیان وەدەست هێناوە. کاربەدەستانی حەماس دەلێن ڕێکەوتنەکە ئەوەش دەگرێتەوە کە ئیسڕایل لە بەرامبەر دەستەبەرکردنی ئارامیدا گەمارۆ لە سەر غەزە لادەبات.

لە ڕۆژی شەمەدا، لە ئاکامی ئاگری ئیسڕایل دا چوار فەلەستینی لە نیویان دا سێ مێرمنداڵ کوژران، لە دەمێکدا دەیان هەزار کەس لە ڕێپێوانێکدا بەشداری دەکەن کە یەکەم ساڵوەگەڕی خۆپێشاندانەکان لە لێواری پەرژینی سنووری ئیسرایل- غەزەیە.

دەیان لە چالاکان لە ماوەی خۆپێشاندانی شەمەدا نزیک ئەو پەرژینە بوونەوە و تەقەمەنی و بەردیان بە هێزەکانی ئیسڕایل دادا.

ئیسڕایل دەڵێت ئەو بەرگری لە سنورەکەی دەکات، بەلام بە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەرانی فەلەستینی ئەوانەی لە ماوەی ١٢ مانگی ڕابردوو دەسترێژیان لێکراوە، بە توندی لە ژێر ڕەخنەدایە.

هاوینی ڕابردوو نزیکەی ٢٠٠ فەلەستینی بە هۆی ئاگری ئیسڕایل کوژران، لە دەمێکدا سەربازێکی ئیسڕایلی لە لایەن سێرەگرێکی فەلەستینیەوە کوژرا.

XS
SM
MD
LG