رۆژی هه‌ینی له‌شکری ئێسرایل وێنه‌ی ئاسمانی له بنکه‌کانی له‌شکری ئێران له سوریا بڵاوکرده‌وه که هێزی ئاسمانی ئیسراێل هێرشی کرده سه‌ریان.
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌ی ئورشه‌لیم پوست ده‌ڵێت "ئیسڕایل 50 شوێنی ئێرانێکانی له سوریادا خسته به‌ر هێرش دوای ئه‌وه‌ی ئێران 20 موشه‌کی به‌ره‌و ئیسرایل هاویشت."
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئا‌نتۆنیۆ گوتێرێس داوای ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو کردارێکی دوژمنانه و ته‌شه‌نا پێدانی کرد بۆ ئه‌وه‌ی "پێشی ئاگری ماڵوێرانکار" له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگرن.
پێنچ شه‌مه کۆشکی سپی هێرشه‌کانی موشه‌کی ئێرانی بۆ به‌رزاییه‌کانی گوڵان به "جێگای ناپه‌سند و ئه‌وپه‌ری مه‌ترسی دار بۆ هه‌موو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زانی."
له لێدوانێکدا کۆشکی سپی گوتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران " هه‌موو به‌رپرسایه‌تی بۆسهرئهنجامی هاویشتی موشه‌که‌کانی له سه‌ر شانه" و هوشداری به سپای پاسداران و "ملیتانه‌کانی سه‌ر به ئه‌وان" دا که "هه‌نگاوه‌کانی تری هانده‌رانه" نه‌گرنه‌به‌ر.
هه‌روه‌ها ئیسڕایل ئه‌و موشه‌ک هاوێژی ئێرانێکانی له ناوبرد که موشه‌کی هاویشتنه ئێسڕایل.
ئیسرایل گوتی جێته‌کانی شه‌ڕ ده‌یان شوێنی له‌شکرییان له نێو سوریا له نیوه‌شه‌ودا خسته به‌ر هێرش که سه‌ر به سوپای قودس بوون وتیکشیان خسته سه‌ر ئه‌و شوێنانه:
ناوه‌نده‌کانی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری نه‌هێنی، عه‌مباره‌کانی چه‌ک له فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پێته‌خت و خانووبه‌ره‌کانی تهدارۆکانی له‌شکری له کسوه له نزیک دیمه‌شق، و هه‌وه‌ها جێته‌کان چه‌ندین سیستمی به‌رگری ئاسمانی سوریاشیان له ناوبرد.
له‌شکری ئیسڕێل گوتی که ئه‌گه‌رچی فه‌رمانده‌ی هێزی قودس قاسم سوله‌یمانی ڕاسته‌وخۆ له پشتی هێرشه‌که‌یه، به‌ڵام هوشداری دا "ڕێگا نادات هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران خۆی له سوریا دا دابمه‌زرێنێت" و گوتی حکومه‌تی سوریا به‌پرسیاره "به‌رامبه‌ر به هه‌ر شتێک له له نێو هه‌ریمه‌که‌ی دا ڕووده‌دات."
وه‌زیری به‌رگری ئیسڕایل ئهڤیدگۆرلیبرمهن به کۆنفڕانسێکی ئاسایشی گوت ئیسڕایل" نزیکه‌ی هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی ئێرانی له سوریا دا" خسته به‌ر هێرش. و گوتیشی، "هیوادارم که ئێمه کۆتایی به ئه‌و قۆناخه بهێنین و هه‌ر که‌س له ئه‌مه تێبگات."
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسڕایل بنجامین نه‌تانیاهو گوتی هیرشه‌کان بۆ سه‌ر ئامانجه‌کانی ئێران له سوریا "گۆنجاو" بوون چونکه ئێڕان "هێڵی سووری به‌زاند."
هه‌روه‌ها نه‌تانیاهو هوشداری به سوریا دا که ئه‌گه‌ر له‌شکری سوریا له دژی وڵاته‌که‌ی هه‌نگاو بنێت ئه‌وه ئیسڕایل تۆڵه ده‌ستێنیته‌وه.
"ئێمه له ناوه‌ندی شه‌رێکی به‌رده‌وامین و ڕێبازی ئێمه ڕوونه: ئێمه ڕێگا به ئێران ناده‌ین لایه‌نی له‌شکری خۆی له سوریا دا به‌هێز بکات."
به گوێره‌ی گوته‌بێژی هێزه‌کانی به‌رگری ئیسڕایل ژێنڕال رۆنن مانێلیس تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ئیسڕایل "یه‌کێک له هه‌ر کرداره گه‌وره‌کانی هێزی ئاسمانی ئیسڕایل له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا بوو،" و گوتیشی پێشتر رووسیایان له ئه‌و کردارانه ئاگادار کردبۆوه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، "ئه‌مشه‌و نیشان ده‌دات که ئێمه بۆ داهاتوو، خۆمان بۆ چی ئاماده ده‌که‌ین. هێزی قودس وای هه‌ڵبژارد له دژی وڵاتی ئیسرایل له شوێنێکی نه‌گونجاو و هه‌ڵه‌دا هه‌نگاو بنێت. ئێمه به هێز بوونی ئێران له سوریا قه‌بوڵ ناکه‌ین و بۆ هێزی قودس سه‌رئه‌نجامێکی ناله‌باری به دوادا ده‌بێت."
سێرگێی لاڤڕۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، گوتی هێرشه‌کانی ئاسمانی ئیسڕایل " هه‌وڵێکی زۆر مه‌ترسیداره" و به جیدی داوای له ئیسڕایل و ئێران کرد که له هاندانی یه‌کتر خۆبپارێزن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆریس جانسن هێرشه‌کانی ئێرانی مه‌حکوم کرد، به جیدی داوای له ئێران کرد که له کرداری زیاتری له ئه‌و چه‌شنه‌یه خۆ دوورخاته‌وه که ده‌کرێت هه‌ریمه‌که ناسه‌قامگیر بکات، و داوای له رووسیاش کرد گوشار بخاته سه‌ر سوریا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و سازانێكی سیاسی به‌رفره‌وانتر کار بکات.
سه‌رۆکی حکومه‌تی ئاڵمان ئانگێلا مێرکر و سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕانسه ئێمانۆێل مه‌کڕۆن داوای که‌مکردنه‌وه‌ی گرژی له نێوان هه‌ر دوو لا کرد.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی حکومه‌تی سوریا سانا ڕاپۆرتی کرد هێرشه‌کانی ئاسمانی شوینه‌کانی به‌رگری ئاسمانی، بنکه‌کانی ڕادار و عه‌مباری ته‌قه‌مه‌نیان ده‌گرنه‌وه له ده‌مێکدا ده‌ڵیت سیسته‌مه‌کانی به‌رگری ئاسمانی له توانایان دا بوو زیاتر له 10 موشه‌کی ئیسڕایل به‌رده‌نه خوارێ.
ئێسرایل لۆمه‌ی خسته سه‌ر هێزی قودسی ئێران به موشه‌ک شوێنه‌کانی له‌شکری ئیسرایلی له نێو به‌رزاییه‌کانی گوڵان کرده ئامانجی هێرش، و گوتی هیچ زیانی کوژرا و بریندار ڕاپۆرت نه‌کراوه.
له ڕابردوودا، ئیسڕایل به ده‌گمه‌ن لێدوانی له سه‌ر چالاکی له‌شکری له سوریا ده‌دا که باوهردهکرێت چه‌ندین جار هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئێران به‌ڕێوه‌بردووه.
ئیسڕایل له ئه‌م ڕۆژانی دواییدا له پله‌یه‌کی هوشیاربوونهوهدا بووه دوای ئه‌وه‌ی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی لێکرد که تۆڵه‌ی چه‌ند هێرشی ئاسمانی ئیسڕایل بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی له‌شکری له نێوخۆی سوریا ده‌داته‌وه که تێیدا لانی که‌م حه‌وت ئه‌ندامی سپا کوژران.