چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زیاتر له 3،000 که‌سی خه‌ڵکی گوندی له پێنج شه‌مه دا گرتووه، وه‌ک ئاژانسی په‌ناخوازی سه‌ر به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی هه‌ینی گوتی.
وته‌بێژی ئاژانسه‌که ویلیا‌م سپێندلر له ماوه‌ی کۆنفڕانسێکی په‌یامنێری دا له ژنێڤ گوتی، "ئێمه ئه‌م به‌یانیه ڕاپۆرتمان پێ گه‌یشتووه که داعش ڕۆژی پێنج شه‌مه خه‌ڵکی گوندی له ناوچه‌ی حه‌ویجه سه‌ر به پارێزگای که‌رکووکی گرتوون، ئه‌وانه‌ی له هه‌وڵدا بوون خۆیان بگه‌یننه شاره‌که. ئه‌وه هه‌موو ئه‌و زانیارییه‌که که هه‌مه؛ ده‌توانم ئه‌وه پشت ڕاست بکه‌م."
به گوێڕی ڕاپۆرتی ڕۆژانه‌ی ئه‌و ئاژانسه‌ی یوئێن سه‌باره‌ت به رووداوه‌کان له عێراق 12 له ئه‌و 3،000 که‌سه به پێێ ڕاپۆرت له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه کوژراون.
ئه‌و ڕاپۆرته به دوای ئه‌و لێدوانه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌مه له لایه‌ن ڕێکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ دا هات که گوتی نزیکه‌ی 1،900 مه‌ده‌نی له لایه‌ن 100 بۆ 120 چه‌کداری داعشه‌وه گیراون، که خه‌ڵک وه‌ک په‌ڕژینی مرۆڤایه‌تی له به‌رامبه‌ر هێرشی هێزه‌کانی ئاسایشی عێڕاق به کاردێنن. ده‌یان له ئه‌و مه‌ده‌نیانه کوژراون، و شه‌ش که‌سیان سوتێنراون.