هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوا پێنج شه‌مه تیشکیان خسته سه‌ر هه‌وڵه‌کان بۆ به‌رفره‌وان کردنی هاوبه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ شه‌ری داعش دوای ئه‌وه‌ی هێرشه‌کانی خوێناوی له پاریس ئه‌نجام دران.
له وتارێک بۆ پارڵمان، سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا دێڤێد کامرۆن داوایه‌کی ته‌نگه‌تاوی له وڵاته‌که‌ی کرد که تێکه‌ڵ به هێرشه‌کانی هه‌وایی هاوبه‌ندی له دژی داعش له سوریا بێت و گوتی، " ئه‌گه‌ر ئێستا نه‌بێت که‌ی ئه‌و کاره ده‌که‌ن؟"
هه‌روه‌ها گوتی، "ئێمه ده‌بێت نه‌هێڵین داعش له سوریا سه‌رپه‌نایه‌کی هه‌بێت. هه‌ر چه‌ند بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر ڕیگا به داعش بدرێت له سوریا په‌ره‌بستێنیت، هه‌ر به ئه‌و ڕاده‌یه‌ش هه‌ره‌شه‌ی زیاتر ده‌بێت."
کامرۆن پێێ داگرت "بۆ به‌ریتانیا ده‌بێته کارێکی هه‌ڵه که ئه‌رکی ئاسایشی خۆی به وڵاتانی دیکه ئه‌نجام بدات."
کامرۆن گوتی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بڕاک ئۆباما و سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕانسه فڕانسوا ئۆلاند به جیدی داوایان له به‌ریتانیا کردوه که به‌شداری له هه‌ڵمه‌ته‌که دا بکات. ئه‌و گوتی، "ئه‌وانه نزیکترین هاوپه‌یمانانی ئێمه‌ن، و داوای یارمه‌تی ده‌که‌ن."