ڕۆژنامه‌نووسێکی وێنه‌گری به‌ریتانیایی له گرته ڤیدئۆیه‌کی داعش دا نیشان ده‌درێت که ئێدعا ده‌کرێت ناوبراو له شاری مووسڵ گیراوه.
ئه‌وه یه‌که‌م گرته ڤیدئۆی جان که‌نتلی John Cantlie له لایه‌ن داعشه‌وه بڵاوبکرێته‌وه، له وه‌تا فه‌وریه‌ی ساڵی 2015 که ئه‌و له هه‌ریمی حه‌له‌ب له سوریا نیشان درا.
ئه‌و گرته ڤیدئۆیه له لایه‌ن ئاژانسی په‌یامنێری أعماق سه‌ر به داعش رۆژی شه‌مه بڵاوکرایه‌وه. له ئه‌و گرته فیلمه‌دا، وا دیاره که‌نتلی گاڵته به هێرشه‌کانی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر بنکه‌کانی میدیای داعش ده‌کات. داعش له مێژه له که‌نتلی بۆ مه‌به‌سته‌کانی پڕۆپاگه‌نده که‌ڵک وه‌رگرتوه. گرته فیلمی له ناوبراو هه‌ڵگرتوه کاتێک له موسڵ، حه‌له‌ب و شاری کۆبانی سوریا دابووه که وێده‌چێت له ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه ئه‌و دان پێ هێنانه‌ی ئه‌نجام دابێت.
که‌نتلی بۆ چه‌ندین چاپه‌مه‌نی کارکردووه له نێویان دا سانده‌ی تایمز، و سانده‌ی تێلێگڕاف. ناوبراو له گه‌ڵ رۆژنامه نووسی ئه‌مه‌ریکا جێمز فۆلی له نوامبری 2012 دا به بارمته‌گیرا. داعش فۆلی له ئاگوستی 2014 دا سه‌ربڕی.