Accessibility links

ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی ئەفغانستان ڕاگەیاند


ئەفشار، کابوڵ

ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی ڕۆژی دووشەممەی نزیک بنکەی مەشقی دەزگای سەرەکی هەواڵگری لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ڕاگەیاند.

کۆمەڵێک چەکدار دەستیان گرت بەسەر بینایەکدا کە هێشتا تەواو نەکراوە لە ناوچەیەکی چڕی دانیشتوان لە شارێکدا پێش ئەوەی هێزەکانی ئاسایش بیانکوژن.

هێرشەکە لە ناوچەی ئەفشار لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ڕوویدا لەنزیک بنکەی مەشقی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی نیشتیمانی کە دەزگای سەرەکی هەواڵگری ئەفغانستانە و لە تەنیشتیەوە زانکۆیەکی تایبەت هەیە.

ڕێکخراوی داعش لەڕێی دەزگای هەواڵی ئەعماقەوە بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەکەی ڕێکخراوی داعشدا هاتووە دەڵێت چەکدارانی ڕێکخراوەکە هێرشیان کردۆتە سەر دەزگاکانی هەواڵگری ئەفغانستان لە شاری کابوڵ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG