Accessibility links

داعش ساڵی پار ۲۵ له ۱۰۰ی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی له ده‌ست داوه


isis

به پیی لێكۆڵینه‌‌وه‌یێکی نوێی گرووپی ئای‌ئێچ‌ئێس مارکێت که پسپۆڕی بواری ئه‌منی و به‌رگرییه، گرووپی داعش له ساڵی ۲۰۱۶ نزیک به ۱۸ هه‌زار کیلۆمه‌تری چوارگۆشه له‌و ناوچانه‌ی له ژێر کۆنتڕۆلیدا بوه له ده‌ستی داوه و ئێستا ته‌نیا نزیک به ۶۰ هه‌زار کیلۆمه‌تری چوارگۆشه له خاکی عێراق و سووریا له كۆنتڕۆلی داعشدا ماوه.

به پێی پێش‌بینی ئه‌م گرووپه، مۆسڵ تا ناوه‌ندی ئه‌م ساڵ به ته‌واوی له ژێر چنگی داعش ده‌ردێت به‌ڵام ڕزگار کردنی ره‌قه له سووریا که وه‌ک پێته‌ختی داعش ده‌ناسرێت زۆر دژوارتر ده‌بێت و چاوه‌روان ناکرێت به خێرایی و به زوویی له ژێر کۆنترۆڵی داعش ده‌ربێت.

ئه‌م ناوه‌نده لێكۆڵینه‌‌وه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که له ساڵی ۲۰۱۵‌شدا نزیک به ۱۴ له ۱۰۰ی ناوچه‌کانی ژێر كۆنتڕۆلی داعش له ژێر چنگی رزگار بوبون به‌ڵام شکسته‌کانی ساڵی ۲۰۱۶ کاریگه‌ریێکی زیاتری له سه‌ر داعش بوه چون شارگه‌ڵ و ناوچه‌گه‌لێک له ژێر كۆنتڕۆڵی داعش ها‌تنه ده‌رێ که بۆ پرۆژه‌ی دامه‌رزانی ده‌سه‌ڵاتی داعش گرینگی زۆریان هه‌بوو.

ISIS
ISIS

له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به پێشڕه‌وی هێزه‌کانی سووریای دێمۆکراتیک له ده‌ور و پشتی ره‌قه‌ش کراوه به‌ڵام جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه کراوه‌ته‌وه که ئازاد کردنی ئه‌م شاره به هۆی گرفتگه‌لی ئه‌منی، سیاسی و سه‌ربازی ئاڵوز، ئاسان نابێت. له هه‌مان کاتدا له عێراق دوای مۆسڵ ده‌بێت چاوه‌وڕان بکه‌ین هێزه عێراقییه‌کان تیشک بخه‌نه سه‌ر ده‌ور و پشتی حه‌ویجه که داعش تێیدا به‌رگریێکی تۆند له خۆی ده‌کات و ئه‌وه‌ی کردوه به بنکه‌یێک بۆ هێرشی تێروریستی کردنی به‌رده‌وام له سه‌ر به‌غداد.

XS
SM
MD
LG