Accessibility links

داعش به‌ ئوتوموبیلی بۆمبكراو هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات ده‌بات


دواین شوێنی داعش له‌ سوریا

هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات یه‌كشه‌مه‌ گوتیان داعش به‌ چه‌ندین ئوتوموبیلی بۆمبكراو له‌ باغوز هێرشیان بۆ سه‌ر ئه‌وان ئه‌نجامداوه‌.

گرتنی ئه‌و گونده‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌بێته‌ سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ له‌ ده‌مێكدا هه‌وڵ ده‌درێت پاشه‌كشه‌ به‌ جیهادییه‌كان بكه‌ن.

هێزه‌كانی سوریای دێمۆكرات گوتبوویان چاوه‌ڕوانی شه‌رێكی سه‌خت ده‌كه‌ن دوای ١٨ كاتژمێر شه‌ر خۆیان له‌ ئه‌و مینانه‌ لادا كه‌ داعش چاندبوویان و هه‌روه‌ها توندڕه‌وان له‌ تونێلی ژێر زه‌وی كه‌ڵك وه‌رڵك وه‌ردگرن بۆ ئه‌وه‌ی هێرش ئه‌نجام بده‌ن.

به‌ڵام هه‌تا نێوه‌ڕۆی یه‌كشه‌مه‌ هیچ دیار نه‌بوو كه‌ شه‌ڕه‌كه‌ به‌ كۆتایی بێت.

فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات به‌ ڕۆیتێرزی گوت كه‌ داعش شه‌وی پێشتر چه‌ندین ئوتوموبیلی بۆمبكراوی به‌ره‌و ئه‌و شه‌ڕه‌ڤانانه‌ ناردبوو كه‌ له‌ ده‌می پێشڕه‌وی كردن دا بوون، به‌ڵام هێرشه‌كانی ئاسمانی دوو له‌ ئه‌و ئوتوموبیلانه‌ی له‌ناوبرد. و شه‌ڕه‌ڤانان له‌ سه‌ر زه‌وی ده‌سترێژیان له‌ تانكی سێهه‌م كرد كه‌ بیته‌قێننه‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، جیهادییه‌كان به‌ هاون هاویشتن ده‌یانه‌ویست پێشی هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات بگرن.

شنگار شه‌مار، فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ڵ، به‌ پارچه‌یه‌كی هاوه‌ن بریندار بوو له‌ ده‌مێكدا به‌ سواری ئوتوموبیل بوو.

ئه‌و گوتی، "هه‌ڤاڵه‌كه‌میان بۆ نه‌خۆشخانه‌ برد. لیاقێكی له‌ ده‌ستداوه‌ و باسكێكی برینداره‌. به‌ڵام له‌ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ وره‌مان به‌رزه‌. ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لای هه‌ڤاڵانم. خوا پشتیوان بێت سه‌رده‌كه‌وین. "

XS
SM
MD
LG