Accessibility links

بەرپرسان: داعشێکی ئەمەریکی خۆی دەدات بەدەستەوە


بەرپرسانی ئەمەریکی ڕایانگەیاند لەماوەی ڕابردوو لەم هەفتەیەدا داعشێکی ئەمەریکی لە سوریا خۆی داوە بەدەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات.

بەرپرسەکان کە نەیانویست ناویان بڵاوبکرێتەوە وتیان ئەمەریکییەک خۆی داوە بەدەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات.

بەرپرسان باسیان لەو شوێنە نەکرد کە ئەمەریکییەکە خۆی داوە بەستەوە تیایدا و باسیان لەوەش نەکرد کە ئێستا لەکوێیە.

لەماوەی ڕابردوودا کۆڵۆنێڵ ڕایان دیلنی وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرکردایەتی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئاگاداری بابەتەکەیەوە بەڵام پرسیارەکانی ڕەوانەی وەزارەتی دەرەوە کرد.

وەزارەتی دەرەوەش وەڵامی پرسیارەکانیان نەدایەوە.

شایەنی باسە ئەمە یەکەمین جار نیە ئەمەریکیەکی ناو داعش دەستگیر دەکرێت.

لە مانگی شەشدا پیاوێک لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمەریکا گەشتی کردووە بۆ سوریا بۆ شەڕکردن لە ناو داعشدا و بە تۆمەتی دابینکردنی کۆمەکیی ماددیی بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستیەکە تۆمەتبار کرا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG