به گوێره‌ی ئاژانسی په‌یامنێری ڕوێتێرز، هاوپه‌یمانی دژه داعش به ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاندوه که ڕێگه نادات کاروانی 300 که‌سی هێزه‌کانی داعش بگاته ئه‌و ناوچانه‌ی هاوپه‌یمانانی ئه‌وان له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا کۆنترۆڵی ده‌که‌ن. ئه‌م 300 چه‌کداره‌ی داعش و خێزانه‌کانیان له چوارچێوه‌ی ئاگربه‌ستێک چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و پێش ناوچه‌یه‌ک له سه‌ر سنووری سوریا و لۆبنانیان چۆڵ کرد و کۆنترۆڵیان دایه ده‌ستی هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا.
ئه‌م ئاگربه‌سته له نێوان شه‌ڕکه‌رانی داعش و بزووتنه‌وه‌ی حێزبوڵڵا و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی سوریا پێکهات و بڕیار وابوو ئه‌م هێزانه به کاروانێک باس بگوێزرێنه‌وه بۆ سه‌ر سنووری سوریا و عیراق له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.
له چوارچێوه‌ی ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌دا، داعش ته‌رمی پاسدارێکی ئێرانی به نێوی مۆحسێن حه‌ججی دایه‌وه ئێران و شوێنی به خاک ئه‌سپادرنی 9 سه‌ربازی لۆبنانیشی ئاشکرا کرد.
هاوپه‌یمانی به ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاندوه که داوای له رووسیا کردوه تا به فه‌رمی به ده‌سەڵاتی به‌شار ئه‌سد ڕابگه‌یه‌نێت ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی ڕێگه ناده‌ن ئه‌م 17 ئوتوبوسه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م هێزانه بچنه سنووره‌کانی عێراق و نزیک ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانی نزیک به هاوپه‌یمانی دژه داعش.
ئه‌م 300 هێزه‌ی داعش چه‌کی سووکیان پێیه و بنه‌ماڵه‌کانیشیان که چه‌کدار نین له گه‌ڵیانن. هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی دژه داعش له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه و ڕێکه‌وتنی ئه‌م کاروانه ناڕه‌زایه‌تی خۆیانیان ڕاگه‌یاند و به هێرشێکی ئاسمانی و به ڕووخانی پردێکی سه‌ر ڕێگای ئه‌م کاروانه، به‌ریان پێگردن و ڕێگایان لێ به‌ستن.
ڕایان دیلان گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمان گوتی: "ئێمه هه‌روا چاودێری به سه‌ر کاروانه‌که‌دا ده‌که‌ین و پێشی جووڵانه‌وه‌ی ئه‌و کاروانه و هه‌ر داعشێک ده‌گرین و ناهێڵێن به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات بن. ئێمه هه‌روا درێژه به هێرشی ئاسمانی بۆ ئه‌ندامانی داعش ده‌ده‌ین و بۆ پێشه‌وه ده‌چین."
به پێی ڕاپۆرته‌کان ئه‌م کاروانه ئێستا له ناوچه‌یه‌کی بیابانی له ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی سوریا ماونه‌ته‌وه و ڕێگای ڕۆیشتن و گه‌ڕانه‌وه‌یان لێگیراوه.