Accessibility links

هاوپەیمانێتی دژی داعش بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا: کوژرانی 20 چەکداری ڕێکخراوی داعش لە سوریا


هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ڕایگەیاند چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی پشتیوانیان لێدەکات زیاتر لە 20 چەکداری ڕێکخراوی داعشیان لە بیابانی باشووری سوریا نزیک بنکەیەکی سەربازی کوشتووە و ژمارەیەکی دیکەیان دەستگیر کردووە.

هاوپەیمانێتیەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کۆمەڵەی سوپای مغاویر و هێزەکانی هاوپەیمانان کاروانێکیان نزیک بنکەی تەنەفی نزیک سنووری سوریا لەگەڵ عێراق و ئەردەندا کردۆتە ئامانج و ئەرکەکەش بۆیە کراوە بۆ ئەوەی زیاتر پێشڕەویی نەکەن.

عەمید جۆناثان براگای بەڕێوبەری ئەرکەکانی هاوپەیمانان وتی " سەرەڕای بوونی ئەو هێزانەی کە پشتیوانی لە ڕژێمی سوریا دەکەن لە ناوچەکەدا، داعش هێشتا ڕێگەی دەریای دەدۆزێتەوە بە هێڵەکانی ڕژێمی سوریادا تێپەڕ دەبێت و مەترسی دروست دەکات."

بەرپرسێکی ئەمەریکا کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە وتی کاروانەکە زۆر نزیک بۆتەوە لە ناوچەیەک کە فراوانیەکەی 55 کیلۆمەترە بەدەوری بنکەی سەربازیی تەنەفدا کە لەوێ هێزە تایبەتییەکانی ئەمەریکا کار دەکەن.

بەرپرسێکی دیکەی ئەمەریکی وتی ئۆپۆزسیۆن زیاتر لە 12 چەکداریان دەستگیر کردووە.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت چەکدارانی ڕێکخراوی داعش زۆر ئازادانە لەو ناوچانەدا جووڵاونەتەوە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەو هێزانەدایە کە پشتیوانی لە ڕژێمی سوریا دەکەن.

عەقید موهەنەد تەڵاڵی کۆمەڵەی سوپای مغاویر بە ڕۆیتەرزی وت " ئەمە دووەم جارە لەم مانگەدا بە کۆمەڵەی بچووک لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سوریاوە دێن بەرەو ناوچەی باشوور و لەڕێی ئەو ناوچانەوە دێن کە لەژێر دسەڵاتی هێزەکانی سوریا و ڕوسیا و ئێرانییەکان و میلیشیا شیعەکاندان."

وتیشی " داعش دەجوڵێت و ڕژێمی سوریا و ڕوسیا نایان بینن، ئەمە شتێکی سەیروسەمەرەیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG