هاوپەیمانێتی دژی داعش بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا وتی تەنها کەمتر لە هەزار چەکداری ڕێکخراوی داعش ماونەتەوە لە سوریا و عێراقدا.
جێی ئاماژەیە لەم هەفتانەی دواییدا عێراق و سوریا سەرکەوتنیان بەسەر ڕێکخراوی داعشدا ڕاگەیاند دوای ئەوەی سوپاکانیان و هاوپەیمانەکانیان هێزە ناوخۆییەکان توانیان چەکدارانی داعش لە هەموو شار و گوندەکانی عێراق و سوریادا دەربکەن و خەلافەتی داعش بڕووخێنن.
لە ساڵی 2014 ەوە هێزەکانی هاوپەیمانان هێرشی ئاسمانیان ئەنجامداوە لەدژی داعش لەکاتێکدا داعش سێیەکی خاکی عێراقی کۆنتڕۆڵکردبوو.
هاوپەیمانێی دژی داعش بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند " بەهۆی پابەندبوونی هاوپەیمانان و سووربوونی هاوبەشەکانمان لە عێراق و سوریا، کەمتر لە هەزار چەکداری داعش ماونەتەوە لەو ناوچانەدا کە ئەرکی سەربازییان تێدایە و ئێستا لە ناوچە بیابانییەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوای عێراقدا ڕووبەڕوویان بووینەتەوە."
ئەم ژمارەیە ئەو ناوچانەی ڕۆژئاوای سوریا ناگرێتەوە کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد و هاوپەیمانەکانیدان.
ڕوسیا، هاوپەیمانی سەرەکی سوریا ڕۆژی چوارشەممە وتی جەنگی سەرەکی لەگەڵ ڕێکخراوی داعشدا لە سوریا کۆتایی هات. وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ وتی ئەرکی سەرەکی لە سوریا کۆتایی هاتووە و ئێستا لەناوبردنی کۆمەڵەی ئیسلامی بەرەی نوسرە ئەرکێکی ترمانە.
لە پێنجی مانگی دوانزەدا هاوپەیمانێتی دژی داعش ڕایگەیاند کەمتر لە 3000 چەکدار لە سوریا و عێراقدا ماونەتەوە و لە نۆی هەمان مانگدا عێراق سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر ڕێکخراوی داعشدا ڕاگەیاند.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز