ئه‌نجۆمه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتووه‌کان ڕوژی هه‌ینی ڕابردو، بڕیاری پرۆسه‌ی ئاشتی له سوریای په‌سه‌ند کرد. ئه‌م بڕیاره به هۆی ئه‌وه‌ی داعێش و گروپه توندره‌وه‌کانی تر له پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌خاته ده‌ره‌وه، هه‌ڵگری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جێدی تری کۆمه‌ڵگای جیهانی دژی داعێش و توندره‌وه‌یه. بڕیاره‌که هه‌روه‌ها ڕونی ده‌کاته‌وه که گروپه میانه‌ره‌وه‌کان له وتوویژه‌کان بو ئاشتی له سوریا به‌شدار ده‌به‌ن.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه له سوریادا چۆن ده‌کرێت گروپه توندڕه‌وه‌کان له میانه‌ڕه‌وه‌کان جیا بکرێته‌وه.
ڕاپۆرتیكی نوێ که ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاێین و جوغرافیای سیاسی دوێنێ له له‌نده‌ن بڵاوی کردۆته‌وه، ئاماژه به ئه‌وه ده‌دات که هه‌ر ئێستا 60% ئه‌و گروپانه‌ی له سوریا شه‌ڕ ده‌که‌ن توندڕه‌ون و به له ناوبردنی داعێش گرووپێکی تر جێگه‌ی ئه‌و ده‌گرێته‌وه. که‌واته، به شه‌ڕی سه‌ربازی بیرۆکه‌ی توندڕه‌وی ئاێینی له ئه‌و ناوچه بن بڕ نابێت.
له وتووێژ له گه‌ڵ دوکتور مه‌سعود ڕۆسته‌می، لێکۆڵه‌ر و پسپۆڕی ئه‌ندیشه‌ی سیاسی ئه‌م پرسیاره‌مان تاوتۆ کردووه که به چ شێوه گه‌لێک کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌توانێت به‌ره‌نگای بیرۆکه‌ی توندڕه‌وی ئاینی له ناوچه‌که دا بکات.