Accessibility links

هێزەکانی سوریا دیموکرات دەڵێت 157 چەکداری داعشی بە دیل گرتووە


هێزەکانی سوریای دیموکرات وتی گەمارۆی کوتا ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعشی داوە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و 157 تیرۆریستی گرتووە کە ئەزموونێکی زۆریان هەیە لە شەڕدا و زۆربەیان هاوڵاتی بیانین.

بەڕێوبەری دەزگای ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات مستەفا بالی وتی ئەرکەکە لە باغوز کراوە و هێزە تایبەتییەکانی ئەنجامیان داوە. بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا کەی ئەو ئەرکە کراوە.

مستەفا بالی وتیشی هێشتا پێکدادانەکان لە باغوز لەگەڵ داعشدا بەردەوامن و هێشتا چەکدارانی داعش دیلەکانیان وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنن.

بەرپرسێکی دیکەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ماوەی ڕابردوودا وتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆنتڕۆڵی کەمپێکیان کردووە لە باغوز کە چەکدارانی داعشی تێدایە، بەڵام ئاماژەشی بەوەدا ئەرکەکە ‌تەواو نەبووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG