Accessibility links

نوێنەری ئەمەریکا مکگۆرک: پڕۆسەی ڕزگارکردنەوەی شاری ڕەققە خێراتر دەبێت


نوێنەری ئەمەریکا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش وتی پڕۆسەی ڕزگارکردنەوەی شاری ڕەققە بە پشتیوانی ئەمەریکا خێراتر دەبێت.

برێت مکگۆرک نوێنەری ئەمەریکا لە بەغداد بە ڕۆژنامەنوسانی وت " ڕووداوەکان وەکوو ئەوەی موسڵ وان، پڕۆسەی ڕزگارکردنەوەی ڕەققە بەرەوپێشەوە دەچێت، ئەمە زۆر گرنگە بۆ شکستپێهێنانی داعش، بەڵام هەوڵدانێکی دوورودرێژ دەبێت."

وتیشی : داعش هیچ شوێنێکیان لە موسڵ نەماوە تەنها ئەو شوێنە نەبێت کە تیایدا ماون و هەروەها بەشێک لە ڕەققەشیان لەدەستداوە، پڕۆسەی ڕزگارکردنەوە شاری ڕەققە خێراتر دەبێت."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG