Accessibility links

دەیان ئەندامی داعش لە موسڵ دەکوژرێن


هێزەکانی تایبەتی عێڕاق لە شەڕی دژی داعش
هێزەکانی تایبەتی عێڕاق لە شەڕی دژی داعش

موسڵ دووهەمین شاری پڕجەماوەری عێڕاق و دواین بنکەی داعش لە ئەوڵاتەیە.

تۆڕی پەیامنێری سی. ئێن. ئێن دەڵێت کە داعش زۆرتر تیشک دەخاتە سەر تاکتیکەکانی خراپکارانەی وەک ئاگرتێبەردان لە چاڵاوەکانی نەوت. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەم تۆڕە، ژمارەی هێزەکانی داعش لە بەرامبەر لەشکری ٩٠ هەزار کەسی هێزەکانی حکومەتی عێڕاق، پێشمەرگەکانی کورد، و سەربازانی تری شێوە لەشکری ژمارەیان زۆر دابەزیون.

هەواڵەکانی سەبارەت بە موسڵ دەڵێن ئەوەیکە لە سەرەتای مانگی نوامبر کرداری ئازادکردنی شاری موسڵ بوو، ئێستا بۆتە شەڕی شەقام بە شەقام و داعش تووشی زیانێکی زۆر هاتووە.

هێزەکانی لەشکری دەوری ١٠٠ هەزار لە مەدەنێکانیان لە وەتا سەرەتای کرداری عێڕاق بۆ سەر داعش لە موسڵ بردۆتە دەر. ڕێکخراوەکانی یارمەتیدەر دەڵێن ترسی ئەوەیان هەیە کە شەڕ و پێکدادان زیاتر لە نیو ملیۆن کەس ئاوارە بکات.

دەوڵەتی عێڕاق، دڵگەرمی مەدەنێکانی موسڵ دەداتەوە تا ئەو جیگایەی دەکرێت لە ماڵەکانیان دا بمێننەوە.

XS
SM
MD
LG