Accessibility links

حیزبوڵا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەدژی داعش لە سوریا بەکاردەهێنێت


یەکەی ڕاگەیاندنی جەنگیی کۆمەڵەی حیزبوڵای لوبنانی ڕایگەیاند حیزبوڵا لەنزیک سنووری لوبنان-سوریا بە فڕۆکەی بی فڕۆکەوان لە داعشی داوە، ئەمەش یەکەمین جارە هەواڵی بەکارهێنانی ئەم جۆرە چەکە ڕابگەیەنرێت.

دەزگا ڕاگەیاندنەکە وتی حیزبوڵا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بڵاوکردۆتەوە بۆ لێدانی موڵگە و حەشارگەکانی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەی قەلمون نزیک سنوری سوریا لەگەڵ لوبناندا و هەموو ئامانجەکانی پێکاوە.

حیزبوڵا و سوپای سوریا ڕۆژی شەممە دەستیانکرد بە ئەرکە سەربازییەکانیان دژی داعش لە ناوچەی قەلمون لەنزیک سنووری لوبنان لە ڕۆژئاوای سوریا.

لەگەڵ ئەم هێرشەدا سوپای لوبنانیش ئەرکێکی سەربازیی لەدژی ڕێکخراوی داعش لەناو لوبناندا ئەنجامدا.

شایەنی باسە هەر ئەرکێکی سەربازیی هاوبەشی سوپای لوبنان لەلایەک و سوپای سوریا لەلایەکی دیکە دەبێتە هۆی دروستکردنی گرژییەکی سیاسیی لە لوبنان و لەوانەیە یارمەتییەکانی سوپای ئەمەریکا بۆ لوبنان بخاتە مەترسییەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG