Accessibility links

حکومەتی ئەفغانی: کوژرانی ڕابەری ڕێکخراوی داعش لە ئەفغانستان


بەرپرسانی ئەفغانی وتیان ڕابەری ڕێکخراوی داعش لە ئەفغانستان ئەبو سەعد ئیرحابی ڕۆژی شەممە لە هێرشێکدا بۆ سەر موڵگەکانی ڕێكخراوی داعش لە هەرێمی نەنگەرهار کوژراوە.

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەفغانستان لە کابوڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە ئەنجامی ئەرکێکی سەربازیی پیادە و ئاسمانی هاوبەشی نێوان هێزەکانی ئەفغانستان و هێزە بیانییەکاندا دە کەسی دیکەی ڕێکخراوی داعش کوژراون.

هەروەها ئەرکە سەربازییەکە بۆتە هۆی لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆر چەکی قورس و سوک و تەقەمەنیدا.

وتەبێژی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان عەقید مارتن ئۆدۆنێڵ وتی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە هێرشێکی ئاسمانی لە ئەفغانستان ئەنجامداوە و " سەرکردەیەکی باڵای ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دیاریکراوی کردۆتە ئامانج."

فەرمانڕەوای نەنگەرهار وتی ئیرحابی چوارەم سەرکردەی ڕێكخراوی داعشە لە ئەفغانستان کە بکوژرێت لە دوای مانگی حەوتی ساڵی 2017 ەوە.

ڕێکخراوی داعش لە هەرێمی نەنگەرهار لەسەر سنووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان لەگەڵ پاکستاندا شوێنی خۆی کردەوە و بووە یەکێک لە مەترسیدارترین گروپە تیرۆریستییەکان لە وڵاتەکەدا.

جێی ئاماژەیە لەم مانگەدا لە هەرێمی جۆزجان 150 چەکداری ڕێکخراوی داعش خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان کرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG