Accessibility links

چه‌کدارانی داعش سه‌ری حه‌وت عه‌ڕه‌بیان له‌ قه‌زای دووبز بڕیوه‌


شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری داعش لەگوندی مەلحەی سەربە قەزای دوۆبزی رۆژئاوای کەرکوک هه‌شت ئه‌ندامی خێزانێکی عه‌ڕه‌بیان رفاندوە. پاشان یەکێک لە رفێنراوەکان ھەڵاتوە و ٧ کەسەکەی تریان سەربڕیون.

ئەو ماڵەی گوندی مەلحە کە داعش چوەتە سەریان، ماڵی موقەدەم فەرحان حەمەدە کە پۆلیسی دووبزه‌، و خوی توانیویەتی لە دەستی چەکدارەکانی داعش ھەڵبێت، بەڵام ٣ کوڕ و ٤ برازاو خوشکەزاکەی سەربڕدراون.

عەمید سەرحەد قادر بەرێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند"ئەو چەکدارانەی داعش کە چونەتە گوندی مەلحە، سەرجەمیان لەنێوان پێگه‌کانی پێشمەرگەوە دزەیانکردوە و ئەو خێزانەیان سەربریوە."

لای خۆشیەوە موقەدەم فەرھاد کاکەیی جێگری فەرماندەی گشتی ھێزی پێشمەرگەی کاکەیی لەباشوری کەرکوک، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند"پێگه‌کانی پێشمەرگە نێوانیان لەیەکتریەوە دوورە و ھەندێک پێگه‌ ھەیە ٧٠٠ مەتر نێوانیانە."

ناوبراو گوتیشی"پێشمەرگە پێداویستی پێویستی لەبەردەستدا نیە بۆ چاودێری داعش، بۆیە چەکداران توانای دزەکردنیان ھەیە بۆ پشتەوەی سەنگەرەکان."

دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ پشتەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە و کوشت و بڕکردنی خەڵکی سڤیل خەریکە دەبێتە دیاردە، بەتایبەت پێشتر خێزانێکی کاکەیی لەباشوری کەرکوک و خێزانێکی تری عەرەب لەسنوری قەرەتەپە لەلایەن داعشەوە کوشت و بڕکران.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:33 0:00

XS
SM
MD
LG