Accessibility links

داعش بەرپرسایەتی هێرشی خوێناوی لە نیو ئوردون وەئەستۆ دەگرێت


ڕی و ڕەسمی ناشتنی ئەفسەرێکی باڵای ئاسایسی ئوردون لە ڕووداوی قەڵای "الکرک" کە تێیدا گیانی لە دەست دا

داعش بەرپرسایەتی دەسترێژی ڕۆژی یەکشەمەی لە قەڵای شاری "الکرک" لە باشووری ئوردون بە ئەستۆ گرت. لە ئەو تەقە و لێکدانەدا لانی کەم ٩ کەس لە نێویاندا گەشتیارێکی کانادایی کوژرا، و لانی کەم سێ نەفەر بۆ نەخۆشخانە ڕەوانە کران.

لیدوانی داعش کە ڕۆژی سێ شەمە بڵاو بۆوە دەڵیت چوار ئەندامی ئەو گرووپە ئەو کردارەیان ئەنجام دا.

کاربەدەستانی ئوردونی کە ڕایان نەگەیاند کە گومانیان لە کێیە بەڵام سەرچاوەکانی ئاسایش دەڵێن کە هێرشبەران خەڵکی ئوردونن.

پولیسی ئوردون یەک شەمە گوتی چوار "تێرۆرست"یان لە قەڵاکە وەدەرناوە و دوای چەندین کاتژمێر تەقە و لێکدان ئەوانیان کوشتوون.

وەزارەتی نێوخۆی ئوردون گوتی لە خانوویەکی نەهێنی لە شاری قەترانە لانی کەم پێنج پشتێندەی خۆکوژی و تەقەمەنی، چەک و کەرەسەی تری تەقینەوەیان دۆزیونەوە.

بە گویرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، شا عەبدولای ئوردون، لە دەمێکدا رۆژی سێ شەمە بۆ هێزەکانی چەکداری ولات دەدوا گوتی کە هێرشی بۆ نێو "الکرک" کارتێکردنی لە سەر سەقامگیری و ئاسایشی وڵات دا نابێت.

حکومەتی ئوردون پشت ڕاستی کرد کە ژێنڕاڵ سەعد، سەرۆکی یەکەی هێزەکانی تایبەتی لە نێو کوژراوەکان دایە.

ئەو گوتی وڵاتانی دیکەش رۆژانە ڕووبەڕووی هەڕەشەی تێرۆریستین، و یەکیەتی نیشتمانی بەهێزترین چەک لە شەڕی تێڕۆریستانە.

هەروەها لە ڕوودای جیا لە ناوەندی ئوردون چوار پولیسی ولات ڕۆژی سێ شەمە لە تەقە و لێکدانێک لە گەڵ کەسانێک کە بە دوایان دا دەگەڕان کوژران.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومەتی ئوردون دەڵێن دوای ئەوە پێی و شوێنی ئەو کەسانەیان لە ئوستانی "الکرک" دا کرد یان گرتیانن و یان کوشتیانن.

پێترا، وەک دەزگاری ڕاگەیاندنی حکومەت دەڵیت ئەو تێک هەڵچوونە پەیوەندی بە تێک هەلچوونی ڕۆژی یەک شەمە نیە.

XS
SM
MD
LG