Accessibility links

عێراق: بە هێرشێکی ئاسمانی سەرکردایەتی داعش دەکرێتە ئامانج


FILE - U.S.- made F-16 fighter jets stand on the tarmac upon their arrival to Balad air base, 75 kilometers (45 miles) north of Baghdad, Iraq.
FILE - U.S.- made F-16 fighter jets stand on the tarmac upon their arrival to Balad air base, 75 kilometers (45 miles) north of Baghdad, Iraq.

لە بەیاننامەیەکدا سوپای عێراق رایگەیاند هێرشێکی ئاسمانییان کردۆتە سەر شوێنێک کە پـێیانوایە ڕێبەری داعش لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی گروپەکە لەوێ کۆبووبێتنەوە. بەیاننامەکە ڕوونی نەکردەوە ئایا بەغدادی بەرکەوتووە یان نا.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە فڕۆکەکانی عێراق لە جۆری ئێف 16 شوێنەکەیان پێکاوە کە خانوویەک بووە لە ڕۆژئاوای عێراق. پاشان ناوی 13سەرکردەی داعشیشی بڵاوکردۆتەوە کە دەڵێت لە هێرشە ئاسمانییەکەدا کوژراون، بەڵام لیستەکە بەغدادی تیادا نیـیە.

دەشڵێت لە هەمان هێرشی ئاسمانیدا 3 شوێنی دیکەی داعش لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە کراونەتە ئامانج و لە ئاکامدا 64 چەکداری داعش کوژراون.

سوپای عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەدا هەفتەی پێشوو ئەبوبەکر بەغدادی لە شاری ڕەققەی سوریاوە هاتووە بۆ ناوچەی قائمی ڕۆژئاوای عێراق بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی داعش سەبارەت بەو شکستەی لە شەڕی موسڵ دووچاری بوون و هەروەها جێگرەوەیەکی بۆ دەستنیشان بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG