شەمە عێڕاق گوتی کە شەڕی بۆ سەر گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی بە کۆتایی هاتووە دوای ئەوەی زیاتر لە سێ ساڵ کردارەکانی شەر توانیان توندڕەوان لە هەموو هەریمەکان ئەوان کۆنتڕۆڵیان دەکەن دووریان بکەنەوە.
سەرۆک وەزیری عێڕاق لە ماوەی لێدوانەکانی لە کۆنفڕانسێک لە بەغدا ڕایگەیاند هێزەکانی عێراق لە کۆنترۆڵی تەواوی سنووری وڵات لە گەڵ سوریان، و گوتەبێژەکەی ڕایگەیاند ئەو ڕووداوانە بوون بە کۆتایی شەڕی لەشکری بۆ سەر داعش.
فەرماندەیەکی بالای لەشکری پستڕاستی کردارەکانی شەری کرد کە بە کۆتایی هاتوون.
ژێنڕاڵ عەبدولحەمید ڕەشید یارەئەڵا لە لێدوانێک دا کە بە دوای گوتەکانی عەبادی دا بڵاوکرایەوە گوتی، "هەموو خاکی عێڕاق لە تێرۆرستانی داعش ڕزگار کراوە و هێزەکانی ئێمە بە تەواوی کۆنتڕۆلی سنووری نێونەتەوەیی عێڕاق – سوریا دەکەن."
هێزی هاوپەیمان شەمە سپاسی ئەو "سەرکەوتنە بەرچاوە"ی کرد کە ئەمەش بە پێی ئەو لێدوانە فەرمیەیە کە لە سەر تویتر بڵاوکرایەوە. لە لێدوانەکە دا هاتووە، "ئێمە پشتیوانی لە خەڵکی عێراق دەکەین لە دەمێکدا دۆخ بۆ داهاتوویەکی پارێزراو و بەختەوەر دەڕەخسێنن."
ئێستا عێڕاق ڕووبەرووی ئاوەدانکردنەوەی وڵاتە، چونکە شەر وای کردوە ماڵوێرانێکی زۆر لە ئەو وڵاتە دا پێک بێت، بە جۆرێک ئێستا نزیکەی ٣ ملیۆن عێڕاقی ئاوارەبوونە.