Accessibility links

کاربەدەستێکی نەتەوە یەکگرتووەکان: داعش لە عێراقدا بەرەو نەمان دەچێت


کاربەدەستێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وتی ڕێکخراوی داعش ڕۆژانێکی کەمیان ماوە لە عێراق و ڕزگارکردنی وڵاتەکە و شاری موسڵ لە داعش گومانی تێدا نیە.

یاریدەدەری بەڕێوبەری ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جان کیوبس بە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی وت " ڕۆژانی خەلافەتی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق کەم بۆتەوە ئەوەش بەهۆی ئازایەتی هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە و هۆزە خۆبەخشەکان و هەروەها خۆڕاگری خەڵکی عێراقەوەیە."

سەبارەت بە موسڵ کیوبس وتی " ڕزگارکردنی شارەکە گومانی تێدانیە، ئەرکە سەربازییەکان ئەو ناوچانە دەکەنە ئامانج کە داعشیان تێدایە بە سەر سنووری سوریاشەوە."

شایەنی باسە داعش لە ناوەراستی ساڵی 2014 دا دەستی بەسەر دووەم گەورەترین شاری عێراقدا گرت و دوای ئەوە لە مانگی دە ی 2016دا هێزەکانی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان دژی داعش دەستیان کر بە کەمپینێکی سەربازی بۆ ڕزگارکردنەوەی موسڵ. لە کۆتایی مانگی یەکدا بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەکە ڕزگارکرا و مانگی دواتر دەستکرا بە هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنەوەی بەشی ڕۆژئاوای شارەکە.

نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان محەمەد ساهیب مەجید مەرزوق لە کۆبوونەوەکەدا وتی " لە سەدا 90 ی شارەکە گیراوەتەوە و پاراستنی خەڵکی سڤیل ئەرکی سەرەکیمان بووە لەکاتێکدا تیرۆریستان وەکوو قەڵغانی مرۆیی بەکاریان دەهێنن."

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG