Accessibility links

داعش لەحەویجە دەمامک لە چەکدارەکانی قەدەغە دەکات


داعش

داعش لە ناوچەکانی حەویجەی رۆژئاوای کەرکوک و دەوروبەری بەکارھێنانی دەمامک لەلایەن چەکدارەکانیەوە قەدەغە دەکات، بەرپرسانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکانیش لێکدانەوەی جیاوازیان بۆ ھۆکارەکانی پشت ئەو بریارەی داعش ھەیە.

موقەدەم ھیمداد عومەر، بەرپرسی ھەواڵگیری لیوای ٣ ی پێشمەرگە لە رۆژئاوای کەرکوک، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند "داعش دڵنیایە لە کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی لە حەویجە، بۆیە دەیەوێت چالاکی بە بێ دەمامک بەچەکدارەکانی ئەنجام بدات تا بۆ دوای خۆی کێشەی عەشایەری جێبھێڵێت."

بەڵام عەمید سەرحەد قادری بەرێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک خوێندنەوەی جیاوازتری بۆ ھۆکاری پشت بریارەکەی داعش ھەیەو مەسەلەکە بۆ کێشە نێوخۆییەکانی خۆیان دەگێرێتەوە، دەڵێت "داعش لەنێو خۆیاندا کێشەیان ھەیە و لەیەکتری دەکوژن، قەدەغە کردنی دەمامکیش بۆ ئەوەیە تا بە دەمامکەوە لەیەکتری نەکوژن."

قەدەغەکردنی دەمامک لەچەکدارەکانی داعش، لەکاتێکدایە پێشتر زۆربەی چەکدارەکانی ئەو رێکخراوە سەربرین و کوشت و بڕیان بە دەمامکەوە ئەنجام دەدا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:26 0:00

XS
SM
MD
LG