Accessibility links

کاربەدەستانی ئەفغان: ژمارەی داعش لە وڵات زیاتر بوە


لە کاتێکدا داعش لە عێڕاق و سوریا دا تووشی زەبروێکەوتن بووە، ئەو گرووپە بە خێرایی ژمارەی ئەندامانی بۆ نێو ئەفغانستان زیاتر دەکات و ئامادەبوونی لە ئەو وڵاتە سەر لە نوێ ساز دەکاتەوە و بنکەیەکی نوێ بۆ هێرشەکان هەم ڕۆژئاو و هەم بۆ رووسیا دادەمەزرێنێت.

کاربەدەستانی ئەفغان بە دەنگی ئەمەریکایان گوت کە ڕەنگە داعش ئێستا دەوری ٣،٠٠٠ چەکداری بیانی لە وڵاتەکەدا هەبێت، کە گەلێک لە ئەوان خەڵکی پاکستان و ئوزبەکستانن. هەروەها ئەو کاربەدەستانە دەترسن کە ئەو ژمارەیە لە زیادبون دابێت لە دەمێکدا شەڕکەرانی داعش عێڕاق و سوریا بە جێ دێلن وەک بەشێک لە ئەو هەوڵەی بۆ خۆڕێکخستنەوە هەیانە.

"باڵیۆزی ئەفغان حەمد وڵا موحیب گوتی: "ژمارەیەکی زۆر لە داعش لە شەرکەرانی بیانی پێک دێن."

ئەو ئەم حەوتوە لە واشنگتن گوتی: ژمارەیەک لە ئەفغانێکان، واتا هەندێک لە لایەنەکانی تالیبان ئەوانەی کە زۆر توندڕەون خەریکە تێکەڵ بە داعش دەبن."

داعش لە باکووری ئەفغانستان

ناوچەیەکی تایبەت جێگای نیگەرانی هەریمی جۆزجان لە باکوری ئەفغانستانە، ناوچەیەکی دوورە دەست کە داعش شەرکەرانی بۆ ئەوێ ڕاگوێزتوە، گەلێکیان لە گەڵ جووڵانەوەی ئیسلامی ئوزبەکستان یەکیان گرتووە.

کایتلین فۆرست، لە ئەنستیۆ بۆ لێکۆڵینەوەی شەڕ بنکە لە واشنگتنی پێتەخت دەڵێت: "ئەو شەرکەرانە خەریک ئامادەبوونێکی لەشکری دادەمەزرێننن. ئەوان دەست بە کونتڕۆڵکردنەوەی کۆمەڵایەتی دەکەن. ئەوان خەریک باج کۆدەکەنەوە."

بە گوێرەی فۆرست و هەروەها جەنیفر کافارێلا، هەندێک لە پشتیوانان و شەڕکەرانی داعش لە ئاسیای ناوەندی، وەک تاجیکستان و چە چنیا ڕا بۆ ئەفغانستان دەچن، لە دەمیکدا هی تر لە شوێنەکانی دووری وەک فەرانسە و سودان ڕا دەچن.

XS
SM
MD
LG