Accessibility links

داعش 15 چەکداری خۆی ده‌کوژێت


ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌فغانستان گوتیان ئه‌و که‌سانه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ کوژران که‌ مه‌به‌ستیان بوو داعش به‌ جێ بێڵن و تێکه‌ڵ به‌ ڕه‌وتی ئاشتی حکومه‌ت بن.

پێنج شەممە دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی لە ئەفغانستان رایانگەیاند کە داعش 15 چەکداری خۆی کە لە ئەفغانستان شەڕیان کردووە بەتایبەتی لەناوچە رۆژهەڵاتییەکانی پارێزگای نەنگەهار سەربڕیوە.

زانیاری زیاتر لەوباریەوە لەبەردەستدا نیە و هاوکات تا ئێستاکە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیەوە لەخۆراسان (داعش)ەوە ئەو هەواڵە پشتڕاستنەکراوەتەوە. مەبەست لە خۆراسان ئەو ناوە کۆنەیە کە کاتی خۆی بۆ ئەو ناوچانە کە ئەفغانستانی ئێستاش تێدابوو دەگرێتەوە.

عه‌تائوڵا خۆگیانی زمانحاڵی فەرمی پارێزگاکە دەڵێت کە 15 چەکداری دەوڵەتی ئیسلامی لەسێدارەدراوون پاش ئەوەی کە ئەو چەکدارانە لەناو داعشدا شەڕکەر بوون؛ کە ئەمە زیاتر کردەوە وەحشیگەرییەکانیان دەخاتە ڕوو. کوشتنەکان لە "سورخ ئاب بازاری" ناوچەی "ئاچین" ئەنجامدراون.

ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌فغانستان گوتیان ئه‌و که‌سانه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ کوژران که‌ مه‌به‌ستیان بوو داعش به‌ جێ بێڵن و تێکه‌ڵ به‌ ڕه‌وتی ئاشتی حکومه‌ت بن.

بێجگە لەوە هەمان هێرشێکی خۆکوژی لە پایتەختی نەنگەهار جەلال ئاباد ڕوویدا بەڵام کەس بەرپرسیارێتی خۆی لەو کردەوە رانەگەیاند، کە بووە هۆی ئەوەی بە لایەنی کەمەوە 8 کەس بکوژێت و 16 که‌سیش بریندار بێت.

XS
SM
MD
LG