Accessibility links

داعش بەرپرسیارێتی تەقاندنەوەی هێڵی بۆری گازی نێوان میسڕ و ئیسڕائیل ڕادەگەیەنێت


ڕێکخراوی داعش لە بەیاننامەیەکدا لەڕێی تێلیگرامەوە بەرپرسیارێتی تەقاندنەوەی هێڵی بۆری گازی نێوان میسڕ و ئیسڕائیلی ڕاگەیاند، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک بخاتەڕوو.

لە ماوەی ڕابردوودا شایەتحاڵان و بەرپرسانی ناوخۆی میسڕ وتیان لە یەکێک لە هێڵەکانی بۆری گازی سروشتی عەریش-قەنترەی باکووری نیمچە دوورگەی سینا لە میسڕ تەقینەوەیەک ڕوویداوە.

بەرپرسانی ناوخۆی باکووری سینا لە بەیاننامەیەکدا وتیان ئاگرەکەیان کوژاندۆتەوە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دابینکردنی گاز نەبووە.

هێشتا قەبارەی ئەو زیانانەی بە هێڵی بۆرییەکان کەوتووە نەزانراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG