Accessibility links

ڕێکخراوی داعش کوژرانی ئەبوبەکرد بەغدادی پشت ڕاستکردەوە


ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند ڕابەری ڕێکخراوی داعش ئەبوبەکر بەغدادی لە هێرشێکی هێزە تایبەتیەکانی ئەمەریکادا کوژراوە.

لە گرتەیەکی دەنگیدا لە هەژمارەکانی سەر بە ڕێکخراوەکە لە تێلیگرام، ڕێکخراوی داعش ڕایگەیاند کەسێک بەناوی ئەبی ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی جێگەی بەغدادی دەگرێتەوە.

توێژەرێکی زانکۆی سوانسی ئەیمەن تەمیمی کە کار لەسەر ڕێکخراوی داعش دەکات وتی ناوەکە ناسراو نیە بەڵام لەوانەیە یەکێک بێت لە سەرکردەکان بە ناوی حاج عەبدوڵا کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە جێگرەوەی بەغدادی دەزانێت.

یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی داعش لە گرتە دەنگییەکەدا وتی " سوور بن لەسەر تۆڵەسەندنەوە لە یاخیبوان و لابردنی زوڵم لەسەر زوڵم لێکراوان و نزیک بوونەوە لە خوا لەڕێی خوێنی کافرانەوە."

ڕێکخراوی داعش کوژرانی وتەبێژەکەشی پشت ڕاست کردەوە کە ناوی ئەبو حەسەن موجاهیر بوو.

تەمیمی وتی " پێم وایە دەیانەوێت پەیامێک بنێرن، ئەوەش ئەوەیە دەیانەوێت بڵێن پێتان وانەبێت بە کوشتنی بەغدادی و وتەبێژە فەڕمییەکەمان پڕۆژەکەمانتان لەناوبردووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG