Accessibility links

داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی کابوڵ ڕادەگەیەنێت


مزگەوتی ئیدگاه، کابوڵ
مزگەوتی ئیدگاه، کابوڵ

لەڕێی دەزگا هەواڵیەکەیانەوە لە تێلیگرام، ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی مزگەوتەکەی کابوڵی ڕاگەیاند.

لە ماوەی ڕابردوودا و لەمیانەی پرسەی دایکی وتەبێژی تاڵیباندا، تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی کابوڵدا ڕوویدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی و چەکدارانی تاڵیبان کوژران.

ئەم هێرشانەی داعش لە ئەفغانستان تیشک دەخەنە سەر ئەو قورساییانەی ڕووبەڕووی تاڵیبان بوونەتەوە لە فەرمانڕەوایی وڵاتەکەدا و ڕێگەگرتن لە ڕووخانی ئابووری وڵاتەکە، لەکاتێکدا و لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستاندا، ملیۆنان هاوڵاتی ئەفغانی لەژێر هەڕەشەی برسێتیدان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG