Accessibility links

داعش هێرشبەرەکەی زانکۆی ئەیالەتی ئۆهایۆ بە "سەرباز" ناو دەبات


ئوتوموبیلی هێرشبەری زانکۆی ئەیالەتی ئۆهایۆ
ئوتوموبیلی هێرشبەری زانکۆی ئەیالەتی ئۆهایۆ

بە گوێرەی راپۆرتی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە هەولێر، دەوڵەتی ئیسلامی سێ شەمە بەرپرسیارەتی بۆ هیرش لە زانکۆی ئەیالەتی ئۆهایۆی بە ئەستۆ گرت، و ئەو خوێندکارەی بە ئوتوموبیلەکەی خۆی بە خوێندکاران دادا و پاشان بە چەقۆ هێرشی کردە سەریان بە "سەرباز"ێکی ئەو گرووپە تێرۆرستەی زانی.

داعش پاڕاگرافێکی وەک لێدوان لە سەر تۆری تێلێگرام بڵاوکردەوە، کە هەمان ئەو دەستەواژانەی پێشووی بەکارهێنا.

ئەگەرچی بەڵگەیەکی دەستبەجێ نەبوو کە ئەو خوێندکارە ئیدعای بەیعەتی لە گەڵ داعشی کردبێت، یان پەیوەندی تری لە گەڵ داعش بووبێت، بەڵام زۆربەی هێرشەکانی داعش بە ئەو شیوازەی کە ئیدحای کردووە سەرئەنجام نیشان دەدەن کە لانی کەم ئەو کەسە لە لایەن بانگەشەی ئەو گرووپە هاندرابێت.

بە گوێرەی هەواڵەکانی ئێن بی سی ، ئەو خوێندکارە، کە زانکۆکە وەک عەبدول ئارتان ناساندی، لە سەر ڕاگەیاندنی کۆمەڵایەتی هوشداری سەبارەت بە بەدڕەفتاری لە گەڵ موسولمانان دا بوو.

عەبدوڵڕەزاق ئارتان
عەبدوڵڕەزاق ئارتان

ناوبراو لە سەر فەیس بووکەکەی نووسێبووی ئەگەر ویلایەتەیەکگرتووەکان دەیەوێت "موسوڵمانان هیرشی بە تاکەکەسی ڕابگرن، ئەوە دەبیت لە گەڵ دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شامئاشتی پێک بهێنێت."

داعش لە بانگەشەی خۆی دا جەختی کردەوە کە پشتیوانان پێویستیان بە پلانێكی هەمەلایەنەی هێرش نیە بۆ ئەوەی ئامانجی گرووپەکە بەرنەپێش. داعش بە ئاشکرا گوتی کە هێرشبەران توند وتیژی لە ڕیگای ئوتوموبیل و چەقۆ، یان هەرشتێکی لە بەردەستیان بێت ئەنجامی دەدەن.

چەند کاتژمێر دوای هێرشی دووشەمە، لە سەر تێلێگڕام پشتیوانانی داعش خۆشحالی خۆیان دەربڕی و هێرشبەرەکەیان وەک "برا" ناوزەد کرد.

XS
SM
MD
LG