Accessibility links

ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی ئوستڕاڵیا ڕادەگەیەنێت


ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەلەی ئوستڕاڵیا ڕاگەیاند و وتی چەکدارەکانی بەرپرسن لە تەقەکردنەکە و بە دیل گرتنی کەسێک لە ئوستڕالیا کە یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەندامە لە هێزی هاوپەیماناندا لە شەڕیاندا دژی داعش.

تۆڕی هەواڵی ئەعماقی سەر بە داعش بڵاویکردەوە " ئەنجامدەری هێرشەکەی میڵبۆرن لە ئوستڕاڵیا سەربازێکی ڕێکخراوی داعش بووە و وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان ئەو کارەی ئەنجامداوە."

پۆلیسی ئوستڕاڵیا چەکدارێکی لە شاری مێڵبۆرن بە فیشەک کوشت کە ئافرەتێکی بە دیل گرتبوو، چەکدارەکەش سێ ئەفسەری پۆلیسی بریندارکرد دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەک کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG